كەلار.. كەسێك سێ برای كردە قوربانی
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم 17ی كانوونی دووەم لە شارۆكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان كەسێك تەقە لە سێ برای خۆی دەكات و بەوهۆیەوە برایەكی گیانی لەدەستداوە و دوو برای تریشی بریندارە.
ئارام ئەحمەد بەرپرسی بەشی فریاكەوتن لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە شارۆكەی كەلار بۆ "وشە" ئاشكرای كرد، تەرمی هاووڵاتییەك و دوو بریندار هێنراونەتە نەخۆشخانە كە دواتر دەركەوتووە كوژراوەكە و هەردوو بریندارەكە برای یەكترن.
زیاتر گوتی، بریندارەكان لە بەر سەختی برینەكانیان رەوانەی سلێمانی كراون و كوژراوەكە ئێستە لە پزیشكی دادی نەخۆشخانەی گشتی كەلارە.
لای خۆیەوە لوقمان محەمەد كەسی نزیكی قوربانییەكە بۆ "وشە" ئاشكرای كرد، ئەو كەسەی تەقەی كردووە لەگەڵ براكانی پێوەندی خراپ بووە و زۆر جار كێشە و شەڕیان بووە.
روونیشی كردەوە كە بەردەوام كێشەیان لەسەر ئەوە بووە نابێ چەك بهێنرێتەوە ماڵەوە و یەكێك لە براكان بردوویەتەوە.
گەرمیان / سەبری هۆرێنی
وشە -
سهرخێڵ هاشم