هەردوو گۆرانیبێژ ئەیوب عەلی و بڵند عەبدوڵا، وهك خۆیان له پێگهكانیان له تۆڕى كۆمهڵایهتى ئینستاگرام بڵاویان كردووهتهوه بڕیاره بەمنزیکانە یەکەم دوێتیان بە ناوی "بەڵێ عاشقم" بڵاو بكهنهوه.
گۆرانیبێژ ئەیوب عەلی له پۆستێكدا نووسیویهتى: " بەڵێ عاشقم یەکەم کاری دوێتە کە لەگەڵ گۆرانیبێژ بڵند عەبدوڵا بەیەکەوە گوتوومانە، ئاواز و هۆنراوەی خۆمە و موزیکەکە لەلایەن هونەرمەندێکی بەریتانی بەناوی تۆنی وایتەوە دانراوە".
روونیشى كردووهتهوه كه بهرههمهكه بیرۆکەی بڵند عەبدوڵا بوو کە ویستی بەیەکەوە گۆرانییەك بڵێین. دهلێت" ئێمە دەمێکە هاوڕێیەکی نزیکین و هەست دەکەین کە دەنگی هەردووکمان بەیەکەوە دەگونجێت".
ئەیوب عەلی، لە ساڵی 1974 لە سلێمانی لەدایک بووە، ساڵانێکی زۆرە دەستی بە کاری هونەری کردووە، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەڵاحەدینە، خاوەنی چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە و چەند ئەلبوومێکی جیاوازی بڵاو کردووەتەوە.
بڵند عەبدوڵا، لە ساڵی 1987 لە شاری هەولێر لە دایک بووە، ماوەی چەند ساڵێکە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەندان ئەلبووم و ڤیدیۆ کلیپە بەناوبانگترینیان گۆرانی "پێمەکەنە"یە.