گۆرانیبێژ عەدنان کەریم، خه‌ریكى نوێترین به‌رهه‌مى هونهرییهتى و بڕیاره به‌منزیكانه له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام بڵاوى بكاته‌وه و وه‌ك خۆیى ئاماژه‌ى پێ كردووه کارەکانی تەواوبووە و لە ساڵی داهاتوودا بڵاوی دەکاتەوە.
عەدنان کەریم له‌باره‌ى به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌یه‌وه نووسیویه‌تى: " ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌م دوو ساڵ بەر لە ئێسته کارەکانی تەواو بووه کە لە وڵاتی چیک کارەکەی جێبەجێ کراوه، ماوەی گۆرانییەکە 45 خوله‌كه، تێکستی گۆرانییەکە لە شیعرەکانی مامۆستا هێمنی شاعیرە و خۆم ئاوازم بۆ داناوە".
گۆرانیبێژ عەدنان كەریم ساڵی 1963 لەدایك بووە و خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری شێوەكاری لە سوید و لە سوید ژیان بەسەر دەبات و ئێستە قوتابی دكتۆرایە لە لەندەن، لە كوردستان پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی تەواو كردووە لە شاری سلێمانی و یەكێكە لە گۆرانیبێژە هەرە ناسراوەكانی كورد و خاوەن دەنگێكی زۆر تایبەتە و گۆرانی بۆ نیشتیمان و خۆشەویستی پاك و دڵی پاك دەڵێت و خاوەن چەندان بەرهەمی هونەرییە.