له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پارێزگای سلێمانی و سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كار بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كانی رێی دوو سایدی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ده‌كرێت و چه‌ند رێیه‌كی گرنگی بازرگان‌یش له نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دروست ده‌كرێن.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌میانی سه‌ردانی هه‌فته‌ی رابردووی پارێزگاری سنه بۆ سلێمانی باسمان له چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ كردووه كه پێوه‌ندی زۆری هه‌یه به‌كاروباری بازرگانی و ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان له‌وانه‌یش چاكردن و ته‌واوكردنی كاره‌كانی رێی مه‌رزی باشماخ كه پێویسته به زوویی له‌هه‌ر دوو دیوه‌وه چاك بكرێ.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه ئێسته ده‌ست كراوه به چاكردنی ئه‌و رێیانه و له نیوه‌ی ماوه‌ی كاركردنین، به‌گشتی بودجه‌ی پێویستی بۆ دوو سادكردنی رێی (باشماخ – پێنجوێن) خه‌رج كراوه، كه نزیكه‌ی 234 ملیار دیناره.
هه‌روه‌ك پارێزگارى سلێمانى ڕوونی كرده‌وه كه پارێزگاری سنه‌یش لایخۆیانه‌وه ده‌ستیان كردووه به ته‌واوكردنی دوو رێى گرنگ كه یه‌كێكیان له نێوان (سنه و مه‌ریوانه) و تونێلی یه‌كه‌می كراوه‌ته‌وه كه 35 خوله‌ك رێیه‌كه كورت ده‌كاته‌وه و هه‌روه‌ها رێیه‌كی تر هه‌یه كه (بانه و مه‌ریوانه) و ئاسته‌نگه‌كانی هاتوچۆ له‌وێدا نامێنیت و به‌ڵێنیانداوه ئه‌وانه ته‌واو بكه‌ن و به‌ته‌واوبوونیشی، هاتن بۆ مه‌رزی سه‌یران به‌ن و باشماخ زۆر ئاسانتر ده‌بێت.
مه‌رزی باشماخ یه‌كێكه له‌مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و نزیكه‌ی شه‌ش كیلۆمه‌تر له شارۆكه‌ی پێنجوێنه‌وه دووره، هه‌فته‌ی رابردووش شاندێكی باڵای ئێران له رێى باشماخه‌وه و به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌همه‌ن مورادینا، پارێزگاری سنه سه‌ردانی شاری سلێمانیان كرد و له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا، ژماره‌یه‌ك دیدار و لێكتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی واژوو كرد.
پێنجوێن/رێبین پێنجوێنی