چه‌ند چاره‌سه‌رێكى ئاسان بۆ رزگاربوون كرێشى قژ

:: PM:09:17:17/12/2018 ‌
زۆر جار قژ پر ده‌بێت له‌ كلوى سپى به‌تایبه‌تى له‌كاتى شانه‌كردن یان ده‌ستهێنان به‌ قژدا ئه‌م كه‌لوه‌ سپیانه‌ پێى ده‌وترێت توێكڵى سه‌ر یان كرێش، توێكڵى سه‌ر حاڵه‌تێكى باوه‌ زۆر كات به‌هۆى وشكى قژه‌وه‌ یان  هه‌ڵئاوسانى ره‌گى موه‌كانه‌وه‌ دروست ده‌بێت، زۆر كات ده‌رمان یان شامپۆى تایبه‌ت به‌كارده‌هێنرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و وشكییه‌ى كه‌ توشى پێستى سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌و پێكهاته‌ سروشتیانه‌ن كه‌ هه‌ن ده‌توانرێت به‌شێوه‌یه‌كى ئاسان به‌كاربهێنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه‌.

چه‌ند چاره‌سه‌رێك بۆ رزگاربوون له‌ كرێش:

یه‌كه‌م: زه‌یتى گه‌ڵا چا، ئه‌م زه‌یته‌ زیاتر له‌ شامپۆى قژ و به‌رهه‌مه‌كانى جوانكاریدا به‌كارده‌هێنرێت، به‌ رێژه‌ى %50 كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێشى قژ، چونكه‌ تایبه‌تمه‌ندى دژه‌ به‌كتریا و دژه‌ڤایرۆسى هه‌یه‌ به‌مه‌یش چاره‌سه‌رى توێكڵى سه‌ر ده‌كات یان ده‌توانیت چه‌ند دڵۆپێك له‌م زه‌یته‌ زیاد بكه‌یت بۆ ئه‌و شامپۆییه‌ى كه‌ رۆژانه‌ به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى به‌كاری ده‌هێنیت.

دووه‌م: زه‌یتى نیم(جۆره‌ دره‌ختێكه‌)زه‌یتى نیم چاره‌سه‌رێكى به‌سووده‌ بۆ توێكڵى سه‌ر به‌هۆى تایبه‌تمه‌ندى دژه‌ به‌كتریا و تایبه‌تمه‌ندى پاككردنه‌وه‌وه‌ وه‌ توێكڵه‌ سه‌ر له‌ ره‌گى مووه‌كانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات، ته‌نیا پێویستت به‌ چاره‌كى كه‌وچكێكى چا زه‌یتى نیم، چاره‌كى كوپێك ماست و كه‌وچكێكى چا ئاوى لیمۆ كه‌وچكێك زه‌یتى گوێز هیند پاشان هه‌موو پێكهاته‌كه‌ كۆبكه‌ره‌وه‌ له‌ ده‌فریكدا و پاشان بۆ پێستى سه‌رت به‌كاریبهێنه‌ و بۆماوه‌ى 30 بۆ 40 خوله‌ك به‌جێى بهێڵه‌ دواتر بیشۆ.

سێیه‌م: سركه‌ى سێو یه‌كێكى تر له‌و چاره‌سه‌رانه‌ى كه‌ به‌كار ده‌هێنرێت بۆ رزگاربوون له‌ توێكڵى سه‌ر سركه‌ى سێو ئاستى pH له‌ پێستى سه‌ردا هاوسه‌نگ ده‌كات و ئه‌و ترشه‌ى كه‌ تێیدایه‌ رێ له‌ دروستبوونى توێكڵى سه‌ر ده‌گرێت  ده‌توانیت چاره‌كى كووپێك سركه‌ى سێو له‌ له‌گه‌ڵ چاره‌كى كووپێك ئاو تێكه‌ڵ بكه‌یت و پاشان بیكه‌یته‌ بوتڵێكى سپراوه‌ و به‌باشى بیهه‌ژێنه‌ دواتر بیپرژێنه‌ له‌سه‌ر پێستى سه‌ر و تاڵه‌كانى قژ بۆ ماوه‌ى 15 خوله‌ك به‌ پارچه‌ خاولییه‌ك بیپێچه‌ دواتر قژت بشۆ، پێویسته‌ ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ هه‌فته‌ى دووجار ئه‌نجام بدرێت.

چواره‌م: زه‌یتى گوێز هیند، چاره‌سه‌رێكى تر بۆ توێكڵى سه‌ر به‌كارهێنانى زه‌یتى گوێز هینده‌ بۆ قژ و پێستى سه‌ر نه‌ك ته‌نیا یارمه‌تى لابردنى توێكڵى سه‌ر ده‌دات، به‌ڵكو بۆنێكى خۆش به‌قژ ده‌به‌خشێت سێ بۆ پێنج كه‌وچك زه‌یتى گوێز هیند بتوێنه‌وه‌ و پاشان بۆ پێستى سه‌رت به‌كارى بهێنه‌ بۆ ماوه‌ى چه‌ند خوله‌كێك پێستى سه‌رتى پێ بشێله‌ پاشان یه‌ك سه‌عات به‌جێى بهێڵه‌ تا پێستى سه‌رت پێكهاته‌ خۆراكییه‌كان ده‌مژێت دواتر به‌ شامپۆ قژت بشۆ.
    



وشە - ئاوات ئازاد