بڕه پاره‌یه‌ك بۆ مامۆستایان دابه‌ش ده‌كرێ
ڕاگه‌یاندنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى شاره‌زوور ڕاى گه‌یاند، سبه‌ى مووچه‌ى وانه‌بێژى بۆ مانگى 11 خه‌رج ده‌كرێ.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى كانوونى یه‌كه‌م، ڕاگه‌یاندنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى شاره‌زوور ڕاى گه‌یاند، سەرجەم ئەو بەڕێوەبەرانه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه کە وانەبێژیان هەیە بۆ ئه‌وه‌ى سبەی سێشه‌م دواى سه‌عات 10ى به‌یانى سەردانی ژمێریاری لە دیوانی بەڕێوەبەرێتیی بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی وانەبێژی مانگی 11ى ئه‌مساڵ.
وه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى شاره‌زوور ڕوونى كردووه‌ته‌وه كه بڕی پارەکە 40 ملیۆنە و 120 مامۆستای وانەبێژ لەم پارەیە سودمەند دەبن.
له كۆتاى ئاگه‌دارییه‌كه‌ى په‌روه‌رده‌ى شاره‌زوور هاتووه، پێویسته لسیتی وانەبێژی مانگی 12 لە كۆتایی ئه‌م مانگه ئاماده بكرێ تا پاره‌ى وانه‌بێژى مانگى 12یش خه‌رج بكرێ.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم