خۆراكه‌كان كاریگه‌ریه‌كی زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی له‌ش به‌تایبه‌تی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه رێژه‌ی تفتیان زیاتره وه خۆراكه تفته‌كان رێگه‌له زۆر بوونی ترش ده‌گرن له خوێندا به‌مه‌ش ته‌ندروستی له‌ش باشتر ده‌كات، زۆرێك له خۆراكه تفته‌كان رووه‌كین كاتێك ئه‌م خۆراكانه ده‌خورێت وزه‌یه‌كی زۆر به‌له‌ش ده‌گات. ئه‌م خۆراكه تفتانه واده‌كات برێكی زیاتر سه‌وزه و میوه بخۆیت.
خۆراكه تفته‌كان:
یه‌كه‌م - ئا‌ڤۆگادۆ: ئه‌م میوه‌یه پێكهاته‌ی خۆراكی به‌هێزی تێدایه له میوه و سه‌وزه‌كاندا دڵ به‌هێز ده‌كات و ئاستی كۆڵیسترۆڵ كۆنترۆڵ ده‌كات، ده‌توانیت سووده‌كانی ئه‌م میوه‌یه‌ت ده‌ست بمه‌وێت ته‌نیا به خواردنی كوپێك له ئاڤۆگادۆیی وردكراو برێكی زۆر له ترشی چه‌وری به‌له‌ش ده‌گات.
دووه‌م – مۆز: ئه‌گه‌ر بته‌وێت كێشی له‌شت كه‌م بكه‌یته‌وه ده‌بێت برێكی زیاتر مۆز بخۆیت،چونكه هاوسه‌نگی مۆز ئاستی شه‌كر رێك ده‌خات، دڵ ده‌پارێزێت و هه‌رسكردن باشتر ده‌كات، ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ریشاڵ و پێكهاته‌ی خۆراكی و ڤیتامین B و مه‌گنیسیۆم و پۆتاسیۆم.
سێیه‌م – قه‌رنابیت: ته‌ندروستی دڵ به‌هێز ده‌كات و تایبه‌تمه‌ندی دژه هه‌وكردنی هه‌یه ته‌نیا له یه‌ك قه‌رنابیتدا نزیكه‌ی %77 ڤیتامین C رۆژانه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، هه‌روه‌ها قه‌رنابیت ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسیۆم،ریبۆڤلاڤین و ڤیتامین K،مه‌گنیسیۆم و مه‌نگه‌نیز.
چواره‌م – كاڵه‌ك: یارمه‌تی لابردنی ژه‌هری له‌ش ده‌دات، هه‌روه‌ها له‌ش به‌شێداری ده‌هێڵێته‌وه و یه‌كێكه له خۆراكه تفته‌كان وه رێژه‌ی تفتی كاڵه‌ك 8.5. برێكی زۆر ئاوی تێدایه كه بۆ له‌ش پێویسته.
پێنجه‌م – سپێناخ: سه‌وزه‌ی سپێناخ ده‌توانێت رهگهئازادهكان بیلایه‌ن بكات، جگه له‌وه‌یش دڵ به‌هێز ده‌كات و بیر و یاد باشتر ده‌كات و ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسان، هه‌روه‌ها كاری مێشك هان ده‌دات. كۆڵیسترۆڵ و چه‌وری تێدا نیه، چه‌ندین جۆر ڤیتامینی تێدایه وه‌كو A. ، C. K. B6 و پۆتاسیۆم‌و مه‌گنیسیۆم و زینك و كالیسیۆم و ترشی نیكۆتینی و ئاسن.