به‌شی پێشبینی ده‌زگای گشتی كه‌شناسی عێراق هۆشداری دا و دووپاتی كرده‌وه، كه به‌هێزترین شه‌پۆلی سه‌رما ڕوو له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و داوای له خه‌ڵكی كرد ئاگاداری خۆیان بن.
له
ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌شی پێشبینی ده‌زگای گشتی كه‌شناسی عێراق هاتووه، پله‌كانی گه‌رما به ته‌واوی ڕوو له نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن، به‌هێزترین شه‌پۆلی سه‌رما ده‌ست پێ ده‌كات، به تایبه‌تی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای وڵات ده‌بێت.
ئاماژه‌ی داوه، شه‌پۆله‌كه له هه‌ینی داهاتوو 21 كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ر ده‌ست پێ ده‌كات كه كۆتای ڕۆژی پایز و سه‌ره‌تای وه‌رزی زستانه و له ڕۆژی شه‌موو كاریگه‌رییه‌كه‌ی زۆر زیاتر ده‌بێت.
له هه‌رێمی كوردستان پله‌كانی گه‌رما بۆ خوار پله‌ی سفری سیلیزی داده‌به‌زن و له ناوچه‌كانی تری عێراقیش به‌رزترین پله ده‌گاته نۆ پله‌ی سیلیزی.
هاتنی ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه له كاتێكدایه له ماوه‌ی مانگی ڕابردوو بارانی چڕ و به‌هێز به به‌رده‌وامی له ناوچه جیا جیاكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق داباریووه، به‌وهۆیه‌وه چه‌ندان جار لافاو ڕووی داوه و خه‌ڵكی كردووه‌ته قوربانی و ماڵ و ژیانی خه‌ڵكی تێكداوه و هه‌راسانی كردوون.