ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری عێراق ئاشكرای كرد، بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سنووری عێراق و سووریا ده‌بێته هۆی ده‌روازه‌یه‌كی ئارام بۆ "تیرۆریستان و دروستكردنی ئاژاوه و ئاڵۆزی له عێراق".
كه‌ریم
محه‌مه‌داوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، دروستكردنی باره‌گای هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نزیك سنووره‌كانی عێراق و سووریا، هه‌وڵێكه بۆ دروستكردنی كێشه‌ی ته‌ناهی و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه بۆ تیرۆریستانی داعش تا سه‌رله نوێ بگه‌ڕێنه‌وه عێراق.
ئاماژه‌ی دا، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كه‌ن بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داعش بۆ قوڵایی خاكی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی هۆكارێك بدۆزنه‌وه تا له عێراق بمێننه‌وه و دهرنهكرین، بۆیه ئه‌و بنكه سه‌ربازیانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر سنوور دروستی ده‌كات، بوونه‌ته "بنكه‌یه‌كی ئارامی تیرۆریستان" و سه‌رجه‌م تێكچوونه ته‌ناهی و دزهكردنهكانیش كه له سنووری عێراق و سووریا ده‌كرێ له‌و ناوچانه‌یه كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی لێیه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕوونی كرده‌وه، ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بووه به بابه‌تێكی پێویست و هه‌نووكه‌یی، چونكه مانه‌وه‌یان ده‌بێته "هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی سنووره‌كانی عێراق"، واشنتن ده‌یه‌وێ به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كانی ڕۆژئاوا و سنووری وڵاتمان له‌گه‌ڵ سووریا زاڵ بێ و ئامانجیشی سه‌پاندنی هه‌ژموونه به‌سه‌ر حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق.