چەند هەڵسوكەوت و شێوەیەكی قسەكردن هەیە كە كوڕان لە كاتی قسەكردن لەگەڵ كچە خۆشەویستەكەیاندا یان لەگەڵ ئەو كچەی دەیانەوێ ببێتە خۆشەویستیان، بەهەڵە دەیكەن، بۆ ئەوەی ئەو هەڵانە بزانیت و خۆتیان لێ بەدوور بگریت، لێرە بە شێوەی خاڵ دەیخەینە ڕوو.
وەك د.مەحموود ئادەم شارەزا لە بواری پەیوەندییە خێزانییەكان، لە ڕێگەی ماڵپەڕی لەهای عەرەبییەوە چەند هەڵسوكەوت و شێوەیەكی قسەكردنی هەڵەی كوڕان، لە كاتی قسەكردن لەگەڵ كچە خۆشەویستەكانیاندا بەم شێوەیەی خوارەوە، دەخاتە ڕوو:
- هەرگیز بۆ ماوەیەكی درێژ لەسەر بابەتێكی كوڕانە قسە لەگەڵ كچە خۆشەویستەكەتدا مەكە، بۆ نموونە؛ باسی جۆر و مۆدێلی نوێترین ئۆتۆمبێل یان باسی یارییەكی دووگۆڵی نێوان دوو یانە كە تۆ هاندەری یانەیەكیانیت. لەكاتێكدا كچان بەگشتی حەز بەو جۆرە بابەتانە ناكەن.
- هەرگیز پێداگری لە كێبڕكێكردن لەگەڵ كچاندا مەكە، چونكە ئەوان هەر ڕێگەیەك بۆ بردنەوە دەدۆزنەوە.
- هەوڵ مەدە لە ڕێگەی پێداهەڵگوتنەوە باسی خۆت بكەیت و خۆت بە كەسێكی باش نیشان بدەیت، چونكە هەمیشە تاقیت دەكەنەوە، تا بزانن ئەوەی دەیڵێی بەڕاستی وایت؟
- هەرگیز خۆت بە كەسانی دی بەراورد مەكە، هەمیشە بە باوەڕبەخۆبوونەوە قسە بكە، ئەگەر كەسایەتییەكی باش و خوڕەوشتێكی جوانت هەبێ، بەدڵنیاییەوە ئەو كچەی دەتەوێت دەبێتە خۆشەویتت.
- هەرگیز هەوڵی درۆكردن مەدە، ئەمڕۆ یان سبەی درۆكەت ئاشكرا دەبێت و چیدی متمانەت پێناكاتەوە.
- هەرگیز گاڵتە بە تواناكانی ئافرەت مەكە، ئەوانیش وەكوو پیاوان حەز بەوە دەكەن خەڵك تواناكانیان ببینن و بە كەسێكی بە توانا و باش دەربكەون. خۆ ئەگەر كردت ئەوا دڵنیابە دژایەتیت دەكات و ئەویش گاڵتە بە تواناكانی پیاوان دەكات.
وشە/ موحسین شابان