به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، عێراق له ساڵی 2019 پێویستی به كۆمه‌كی زۆری مرۆیی ده‌بێ، چونكه تا ئێسته‌یش نزیكه‌ی چوار ملیۆن ئاواره‌ی ناوخۆیی هه‌ن و نه‌یانتوانیوه بچنه‌وه زێدی خۆیان، له به‌شێكی تریش ئاماژه به‌وه كراوه، له ناو كه‌مپی ئاواره‌كان هاوسه‌رگیری كچانی خوار 18 ساڵ به پیاوانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپ زۆر زیادی كردووه.
له
ڕاپۆرته‌كه هاتووه، هه‌رچه‌نده شه‌ڕی گه‌وره كۆتایی هاتووه، به‌ڵام تا ئێسته‌یش ململانێی بچووك ماوه ماوه ده‌رده‌كه‌وێته‌وه و بوونی هه‌یه، بۆیه خه‌ڵكی نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان، جیا له‌وه‌ی وێرانی ماڵ و شار و ناوچه‌كانیان سه‌ره‌كیترین هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانه.
به گوێره‌ی ڕووپێوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌ی ئاواره‌كان له ناوخۆ كه تا ئێسته نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی خۆیان ده‌گاته چوار ملیۆن كه‌س، بۆیه پێویسته هه‌وڵی زۆر خێرا بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه و ئابووری وڵات پێش بخرێ، تا خه‌ڵكی بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، 3.3 ملیۆن منداڵی عێراقی خوار 18 ساڵ له كێشه و گرفتی گه‌وره‌دان و پێویستیان به كۆمه‌ك و مرۆییه، هه‌ر چه‌ند هاوكارییه مرۆییه‌كانیش گرنگ و باش بن، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگه‌ن به‌وه‌ی كه بچنه‌وه ماڵ و شوێنی خۆیان و كارێكیان هه‌بێ و داهاتێك ده‌ست بخه‌ن.
له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ڕاپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، هاوسه‌رگیری كچانی خوار 18 ساڵ به پیاوانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپ زۆر زیادی كردووه و گه‌نجانیش قوتابخانه جێ ده‌هێڵن و ڕوو له كاركردن ده‌كه‌ن، به گشتی هه‌ر خێزانێكی ئاواره‌ی عێراق بڕی دوو ملیۆن دیناری عێراقی قه‌رزارن و له دۆخێكی قورس دا ده‌ژین.