بەرشەلۆنە هیوای دەخواست لە قۆناغی 16 رووبەڕووی یانەیەك ببێتەوە؟

:: AM:10:50:18/12/2018 ‌

راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئاشكرای كرد كە هیوایان وابوو لە قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا رووبەڕووی یانەیەكی بەهێز ببێتەوە.

دوێنێ دووشەم یەكەتیی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) تیروپشكی بۆ یارییەكانی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا ئەنجامدا و تێیدا یانەی بەرشەلۆنە بەر یانەی لیۆنی فڕەنسی كەوت.

ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرای كرد كە ئاواتیان دەخواست لە قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا رووبەڕووی یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی ببنەوە.

یانەی لێڤەرپوول لە تیروپشكەكەدا بەر یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی كەوت.

ڤالڤێردی رایگەیاند: هەرچەندە دڵخۆشین بە ئەنجامی تیروپشكەكە، بەڵام لە راستیدا ئاواتمان بوو لەم قۆناغەدا رووبەڕووی یانەیەكی بەهێزی وەك لێڤەرپوول ببینەوە.

یانەی لێڤەرپوول ئێستا لە ریزبەندی یەكەمی یانەكانی خولی نایابی ئینگلیزییە و وەرزی رابردووش گەیشتبووە یاریی كۆتایی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا، بەڵام یارییەكەی بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ بەرامبەر یانەی ریال مەدرید دۆڕاندبوو.

لەبەرامبەریشدا یانەی بەرشەلۆنە لە وەرزی رابردوو لە قۆناغی 8 كرابووە دەرەوە لەسەر دەستی یانەی رۆمای ئیتاڵی.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م