له گرتووخانه‌یه‌كی بچووك ده‌یان كه‌س به‌ندكراون و تۆمه‌تی پێوه‌ندییان به تیرۆریستان خراوه‌ته پاڵ، ئه‌و گیراوانه زۆربه‌یان نه‌خۆش و برینداربوون له پاش ته‌واوبوونی جه‌نگ گیرابوون و هێنراونه‌ته گرتووخانه‌كه، به گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و یاساكانی عێراقیش هه‌ر كه‌سێك تۆمه‌تێكی بخرێته پاڵ ده‌بێ به فه‌رمانی دادوه‌ر بگیرێ و بخرێته گرتووخانه و مافی ئه‌وه‌ی پێ بدرێ كه پارێزه‌ری هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وانه هیچ یه‌كێكیان نه دادوه‌ر و نه هیچ پارێزه‌رێكیان دیوه، جلی گرتووخانه‌یان له‌به‌ر كراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشوه‌خته بڕیاریان دا بێ له‌سێداره‌یان بده‌ن.
له به‌شی پشته‌وه‌ی ئه‌و هۆڵه‌ی گیراوه‌كانی لێ به‌ند كرابوو، بۆنی نسكافێ و جگه‌ره ناوچه‌كه‌ی ته‌نی بوو، چونكه هیچ په‌نجه‌ره‌یه‌كی تێدا نه‌بوو، ئه‌گه‌ر گیراوێك پارێزه‌ریشی هه‌بێ، پاسه‌وانه‌كانی گرتووخانه‌كه ڕێ ناده‌ن پارێزه‌ر بگاته لای ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یپارێزێ، به‌ڵكوو ته‌نیا له ناو دادگا یه‌كتر ده‌بینن.
دوای سه‌عات 10ی به‌یانی سێ دادوه‌ر به جلی ڕه‌شی درێژی دادوه‌رییه‌وه چوونه هۆڵی دادگای دوو و له‌سه‌ر كورسییه‌كان دانیشتن، ئه‌و ڕۆژه‌یش 21 دۆسیه‌ی گیراوان هه‌بوو و شه‌شیان تایبه‌ت بوون به تیرۆر و ناوه‌كانی به ئارامی خوێندنه‌وه، دواتر ئه‌فسه‌رێك چوو گه‌نجێكی به‌ناوی ئه‌حمه‌د هێنا له ناو قه‌فه‌سه دارینه‌كه داینا و دادوه‌ر تۆمه‌تی پێوه‌ندی به تیرۆریستانی داعش له كه‌رتی گه‌یاره دایه پاڵ گه‌نجه‌كه.
ئه‌حمه‌د وه‌ڵامی داوه و گوتی، گه‌وره‌م سوێند ده‌خۆم به ژیانم نه ڕۆیشتووم بۆ گه‌یاره و نه‌مدیوه، دادوه‌ره‌كه ناوی سوهێل عه‌بدوڵا سه‌حه‌ر بوو، ئه‌و به گومان بوو، به‌ڵام گوتی تۆ دانپێدانانت هه‌یه و نووسراوه‌كه‌ت له‌به‌رده‌ممه و خۆت په‌نجه‌مۆرت له‌سه‌ری كرده‌وه، گه‌نجه‌كه له وه‌ڵامدا گوتی، گه‌وره‌م په‌نجه‌مۆریان له‌سه‌ر كاغه‌زی سپی پێ كردووم و ئه‌كشه‌نجه‌ی زۆریان داوم، دواتر دادوه‌ر ناوی كۆمه‌ڵێك تیرۆریستی بۆ خوێنده‌وه كه ئایا ئه‌حمه‌د ده‌یانناسێ، ئه‌و دووپاتی كرده‌وه كه هیچ یه‌كێك ناناسێت.
نوێنه‌ری داواكاری گشتی گوتی، دانپێدانانه‌كانی هه‌یه و گوێ له قسه بۆچی ده‌گرین، داوا ده‌كه‌م سزای یاسای به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌حمه‌د پارێزه‌ری نه‌بوو و دادگایییكردنه‌كه‌ی ته‌نیا چوار خوله‌ك و 30 چركه‌ی خایاند.
كه‌سێكی تر ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی هاوشێوه‌ی تیرۆریستێك بووه، به هه‌ڵه گیرا بوو، به‌ڵام تۆمه‌ته‌كه خرابووه سه‌ر ئه‌و و هه‌رچه‌ند به‌رگری له‌خۆی ده‌كرد و به‌ڵگه و دیكۆمێنتی ده‌هێنایه‌وه، به‌ڵام بڕوایان پێ نه‌ده‌كرد و سزایان به‌سه‌ردا سه‌پاند و دادگاییكردنه‌كه‌یشی هه‌شت خوله‌كی خایاند.
سێیه‌م تۆمه‌تبار ته‌مه‌نی 33 ساڵ بوو و له گوندێكی نزیك مووسڵه‌وه گیرابوو، هه‌مان تۆمه‌تی پێوه‌ندی به داعشی دراوه‌ته پاڵ و له‌و كاته‌ی له كه‌مپی ئاواره‌كان گیراوه، دادوه‌ر لێی پرسی كه‌ی پێوه‌ندیت به داعش كرد، تۆمه‌تبار هیچ كات پێوه‌ندیم پێیانه‌وه نه‌كردووه، دادوه‌ره‌كه‌یش پێی گوت، ئه‌ی بۆچی دانت به پێوه‌ندیی هه‌بوونت به تیرۆریستان ناوه و خۆیشت په‌نجه‌مۆرت كردووه، له وه‌ڵامدا تۆمه‌تبار گوتی، ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆریان دام و هه‌وڵیان ده‌دا چاوم ده‌ربهێنن، داواكاری گشتی گوتی به‌سه ئه‌و قسانه و داوا ده‌كه‌م حوكمی یاسای به‌سه‌ردا بسه‌پێت.
پارێزه‌ری به‌رگریكردن له‌و دۆسیانه‌ی كه ڕه‌هه‌ندی تیرۆر و هه‌واڵگریان هه‌یه، زۆر كه‌من و هه‌موو پارێزه‌رێك كار له‌م جۆره دۆسیانه ناكات، چونكه مه‌ترسی هه‌یه ژیانی ئه‌ویش بكه‌وێته كێشه‌وه. بۆیه زۆرینه‌ی ڕه‌هایان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه پارێزه‌رایه‌تی ئه‌م جۆره دۆسیانه بكه‌ن، له ترسی ده‌زگای هه‌واڵگری و ڕاوه‌دوونانیان و تۆمه‌ت خستنه‌پاڵیان به پشتیوانی و به‌رگریكردن و پارێزه‌ری كردن له تیرۆریستانی داعش. چونكه ساڵی ڕابردوو دادگاكانی عێراق فه‌رمانی گرتنیان بۆ 15 پارێزه‌ر ده‌ركرد، به‌هۆی به‌رگریكردن له‌و كه‌س و لایانه‌نه‌ی پێوه‌ندییان به تیرۆریستانه‌وه هه‌بووه و ئه‌وان له دادگا بوونه‌ته پارێزه‌ریان و هه‌وڵی ئازادكردنیان داون.
سوهێل عه‌بدوڵا سه‌حه‌ر تا نیوه‌ڕۆ و كاتی نان خواردن ژماره‌یه‌كی زۆر له دۆسییه‌كانی یه‌كلا كرده‌وه و به مۆبایل فه‌رمان و بڕیاره‌كانی ڕه‌وانه ده‌كرد و تاو نا تاوێ هۆڵه‌كه تاریك ده‌بوو، دوای ژه‌می نیوه‌ڕۆ سێ تۆمه‌تباری تر هاتن كه برینی قورس به جه‌سته‌یانه‌وه بوو، هه‌رسێكیان له‌سه‌ر سێ كورسی پلاستیكی له قه‌فه‌سه دارینه‌كه دانیشتن و دادگا به ته‌واوی بێده‌نگ بوو، جیا له ده‌نگی ئه‌و سێ تۆمه‌تباره ده‌نگی كه‌سی تری لێ نه‌ده‌هات.
ئه‌مه به‌شێكی بچووك بوو له‌و فیلمه‌ی ڕۆژانه به سه‌دان كه‌س له ناوچه جیا جیاكانی
عێراق تووشی ده‌بن و بێ بوونی هیچ به‌ڵگه و دیكۆمێنتێك وه‌ك به‌شێك له شه‌ڕی مه‌زه‌وی و له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر له نێوان پێكهاته‌كانی عێراق دژ به یه‌كتر به‌كارده‌هێنرێت، دادوه‌ران پێگه‌ی خۆیان له ده‌ست داوه و هه‌موو ئامانجێكیان بووه‌ته پاره و ڕازیكردنی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات له خۆیان، گوێ به ڕاستی و ماف ناده‌ن، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كێشه‌كان له عێراق درێژه‌یان هه‌بێ و خه‌ڵكی هێنده‌ی تر ڕقئه‌ستوور بن له حكوومه‌ت و هیچ كات به حكوومه‌تی خۆیانی نه‌زانن.