به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمه‌تباریان گرتووه كه به‌ناوی نوشته و جادووه‌وه پاره‌یان له كچان و ژنان وه‌رگرتووه و ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ریان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 18ـی كانوونی یه‌كه‌م، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی هاتووه، رۆژی 9-12-2018-، كچێك له بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات سكاڵای له دژی فاڵچییه‌ك به‌ناوی (ج ، م ، ح ) تۆمار كرد كه چۆته لای به‌مه‌به‌ستی جادووكردن، ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ری.
ئاشكرا كراوه، دوای كردنه‌وه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه، دادوه‌ر بڕیاری گرتنی تۆمه‌تباری دا، ئه‌مه‌ش به پێی ماده‌ی 393 له‌یاسای سزادانی عێراقی و پاشان بۆ لێكۆڵینه‌وه سكاڵاكار نێردراوه بۆ نه‌خۆشخانه، به مه‌به‌ستی پشكنین، ڕاپۆرتی پزیشكی سه‌لماندی كه سكاڵاكار ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، پاش به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له شوێنی تۆمه‌تبار، توانرا رۆژی 10-12-2018، تۆمه‌تباری ناوبراو بگرن و دوای لێكۆڵینه‌وه له گه‌ڵیدا دانی به تاوانه‌كه‌یدا نا و گوتوویه‌تی، ده‌ستدرێژیی كردووه‌ته سه‌ر سكاڵاكار و ئافره‌تێكی تر، هه‌روه‌ها ئه‌وه ئاشكرا بووه كه پاره‌ی له چه‌ندان ئافره‌ت به مه‌به‌ستی جادووكردن بۆیان وه‌رگرتووه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ش، دوای لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی هێزه‌كانی پۆلیس و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر توانرا هه‌ریه‌ك له تۆمه‌تباران ( ه ، ع ، ع ) ، ( م ، ع ، خ ) و (ڕ ، ح ، ڕ ) كه هه‌مان كاریان له گه‌ڵ ژنان و كچان كردووه به‌جۆرێك به ناوی سیحر و جادووه‌وه پاره‌یان لێوه‌رگرتون و ده‌ستدرێژییان كردوونه‌ته سه‌ریان .
پۆلیس ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، كه داوا له هاوڵاتییان ده‌كه‌ن به فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ی ئه‌م جۆره كه‌سانه تێنه‌كه‌ون و له هه‌رشوێنێك له‌م جۆره كه‌سانه هه‌بوو پێوه‌ندی به هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه بكه‌ن و هه‌ركه‌سێكیش سكاڵای هه‌یه ده‌توانێت بچێته بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات و سكاڵای خۆی تۆمار بكات.