ڕه‌وشى ته‌ندروستى هونه‌رمه‌ندێكى دهۆك ناجێگیره
ماوەیەکی زۆرە ھونەرمەندی شاری دھۆک نوژدار محەمەد تاھیر بە دەست نەخۆشییەوە دەناڵێنى و تا ئێستە ھیچ کەس و لایەنێکیش هاوكارى نه‌كردووه.
ئەڤین بووتی، سەرۆکی لقی دھۆکی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان بە "وشە"ی، راگەیاند، ماوەی سێ ساڵە رەوشی تەندروستی ھونەرمەندی ناسراوی دھۆک زۆر خراپە.
روونیشى كرده‌وه كه رۆژ لە دوای رۆژ ڕەوشی تەندروستی ھونەرمەندی شاری دھۆک نوژدار محەمەد تاھیر خراپتر دەبێت، لەسەر ئەرکی خۆیشى چەند جارێک چووه‌تە ئەڵمانیا، بەڵام تا ئێستە چارەسەری ته‌واوى بۆ نه‌كراوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندان داوایشى كرد كه لایه‌نى پێوه‌ندیدار هاوكارى نوژدار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌و حاڵه‌ته ڕزگار بكرێ.
نوژدار خاوەنى چەندان کلیپ و بەرھەمی هونه‌رییه و خه‌ڵكى شاری دھۆکە و خێزاندارە، برای ھونەرمەند ھەرمان محەمەد تاھیرە کە یەکێکە لە ھونەرمەندە گەنجەکانی شاری دھۆک لەبواری سینەما و دراما.
دھۆک/ نەوزاد ھلۆری
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم