رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى ده‌كات، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شانه‌یه‌كى نهێنى له ئه‌مه‌ریكا پێكهێناوه بۆئه‌وه‌ى گوشار له حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكى بكه‌ن فه‌تحوڵا گوڵه‌ن راده‌ستى توركیا بكاته‌وه.
رۆژنامه‌ى
وۆڵ ستریت جوڕناڵى ئه‌مه‌ریكى له راپۆرتێكدا پیلانێكى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاشكرا ده‌كات كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵى بۆ داوه.
ناوه‌ڕۆكى پیلانه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه دوو بازرگانى ده‌وڵه‌مه‌ندى تورك كه هاوبه‌شى بازرگانى مایكل فیلن بوون، هه‌وڵیان داوه گوشار بۆ حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا دروست بكه‌ن، فه‌تحوڵا گوله‌ن ناچار بكات ئه‌مه‌ریكا جێبهێڵێ.
ئه‌و مایكل فیلنه پێشتر راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى بووه له ئه‌مه‌ریكا، به‌شێكى تر‌ى پیلانه‌كه ئه‌وه بووه، ئه‌م دوو كه‌سه له‌ناو ئه‌مه‌ریكا بهبڵاوكردنهوهى هه‌واڵى درۆ ناوبانگى فه‌تحوڵا گوله‌ن بشێوێنن.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه هه‌ر یه‌كه له مه‌ولوود چاویشئۆغڵوى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى و زاواكه‌ى ئه‌ردۆغان، به‌رات ئهلبهیراك سه‌رپه‌رشتى پیلانه‌كه‌یان كردووه.
ئێسته‌ش داواكارى گشتى ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتره له باره‌ى ئه‌م دۆسیه‌وه تا توركیا به فه‌رمى تۆمه‌تبار بكرێت.
فه‌تحوڵا گوله‌ن له‌ساڵى 1941 له توركیا له دایكبووه، یه‌كێكه له پیاوه ئایینیه‌كان و بانگخوازه‌كان، رێكخراوێكى هه‌یه به ناوى خزمه‌ت، له ساڵى 1999 له‌ژێر گوشار توركیاى جێهێشتووه له ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێیه، توركیا گوله‌ن به ئه‌نجامدانى كۆده‌تاكه‌ى 2016 تۆمه‌تبار ده‌كات، بۆیه چه‌ندان جاره داوا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا راده‌ستى بكاته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌م داوایه‌ى توركیا ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.