سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كانى شارى به‌سڕه رایان گه‌یاند، چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو و ده‌مامكدار هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گه‌ى سه‌ره‌كى كۆمپانیاى پاڵاوگه‌كانى باشوورى عێراق.
ماڵپه‌ڕى"
بغداد الیوم"ى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ چه‌ند چه‌كدارێكى ده‌مامكدار هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گاى كۆمپانیاى پاڵاوگه‌كانى نه‌وتى باشوور كه كۆمپانیاكه خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ى بۆ ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى به ماڵپه‌ره‌كه‌ى گوتووه، كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمبێل به ده‌یان چه‌كداراوه چوونه‌ته ناو باره‌گاى كۆمپانیاكه له ناوچه‌ى شوعه‌یبه‌ى رۆژئاواى به‌سڕه. وه‌ك له‌و وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت كۆمپانیاكه به ته‌واوى داگیر كراوه.
هه‌رچه‌نده تا ئێسته به فه‌رمى نازانرێت ئه‌م چه‌كدارانه سه‌ر به كامه لایه‌نى شیعه‌ن، به‌ڵام سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه‌ى ماڵپه‌ڕى "بغداد الیوم" ئاشكراى كردووه چه‌كداره‌كان هى میلیشیاى سه‌رایا سه‌لامى سه‌ر به ره‌وتى سه‌دڕن.
هۆكارى داگیركردنه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ده‌یانه‌وێ له پرۆژه‌یه‌ك به‌شدار بن كه به كه‌مكردنه‌وه ئه‌مڕۆ له كۆمپانیاكه خراوه‌ته‌ڕوو و به‌هاكه‌ى سێ ملیار دینار بووه.
دواى ماوه‌یه‌كى كورت له بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه سه‌رایاى سه‌لامى سه‌ر به‌ڕه‌وتى سه‌دڕ له روونكردنه‌وه‌یه‌ك دا ره‌تى كرده‌وه پێوه‌ندى به‌م هێرشه‌وه هه‌بێت و دووپاتى كرده‌وه، هێزه‌كانى سه‌رایا ماوه‌یه‌كه له به‌سڕه سڕكراون.
كۆمپانیاى پاڵاوگه‌كانى باشوور، كه تایبه‌ته به به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له ساڵى 1969 دامه‌زراوه و خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ى بۆ ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه.