كارێكى نایاسایی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاشكرا ده‌بێ
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی ته‌واوبوونی واده‌ی كاركردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان و ته‌واو بوونی ماوه درێژكراوه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن، كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن یاسایى نین.
كاسترۆ مه‌عرووف، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان چوار ساڵی یاساییان ته‌واو كردووه و دوو واده‌ی درێژكراوه كه یه‌كێكیان سێ مانگ و ئه‌وی تریش یه‌ك مانگ بوو به كۆتا هاتووه كه‌واته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ماوه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی كۆتای هاتووه كۆبوونه‌وه‌كان نایاسایین.
زیاتر گوتى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێسته په‌رله‌مان و حكوومه‌ت قسه‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان نییه، بۆیه ئه‌نجوومه‌ن پێی باشبووه كاتێك بابه‌ت یان پرسێك دێته پێشه‌وه كۆبوونه‌وه بكات.
كاسترۆ مه‌عرووف ڕوونى كرده‌وه كه به‌دواداچوونى زۆر كراوه له ڕێی كه‌سانی یاسایی و شاره‌زا له‌سه‌ر پرسی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی كه ناتوانن بڵێن كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن به ته‌واوی یاسایین.
چه‌ند مانگێكه واده‌ى یاسایی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ته‌واو بووه، به‌ڵام هێشتا حكوومه‌ت و په‌رله‌مان واده‌ى هه‌ڵبژاردنیان دیار نه‌كردووه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم