باشترین رێ بۆ جوانكردنى پێست خۆراك پێدان و گرنگیدانه به‌پێست، لێره‌دا باس له چه‌ند به‌رهه‌مێك ده‌كه‌ین كه ده‌بنه هۆى جوانكردنى پێست و چه‌ندان سوودى تر به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێ.
چه‌ندان پێكهاته‌ى خۆراكى هه‌ن كه كار له پێست ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆى باشتركردنى پێست و رێ له نه‌خۆشیى ده‌گرن.
یه‌كه‌م: به‌كارهێنانى سركه‌ى سێ‌و، وه‌كو هه‌مومان ده‌زانین سركه‌ى سێ‌و یه‌كێكه له‌و ترشانه‌ى كه چه‌ندان سوودى هه‌یه به‌تایبه‌تى بۆ قژ ڕێ له هه‌ڵوه‌رینى قژ ده‌گرێت و چه‌ورى پێستى سه‌ر و توێكڵ كه‌م ده‌كاته‌وه ته‌نیا پێویستت به كووپێك سركه‌ى سێ‌و له‌گه‌ڵ سێ كووپ ئاو ده‌بێت پاشان هه‌موو قژ و پێستى سه‌رتى پێ ته‌ر بكه و دواتر به‌ئاو بیشۆ له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا هه‌ست به نه‌مانى گرفته‌كانى قژت ده‌كه‌یت.
دووه‌م: ره‌گى زه‌نجه‌فیل، دان ئێشه یه‌كێكه له ئازاره سه‌خته‌كان كاتێك چاره‌سه‌ركردنى به‌ده‌رمان كاری تێنه‌كات و نه‌بێته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌كارهێنانى زه‌نجه‌فیل یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌م گرفته ده‌دات به‌هۆى تایبه‌تمه‌ندى دژه هه‌وكردن و دژه به‌كتریاوه، ره‌گى زه‌نجه‌فیل وشك بكه‌ره‌وه و پاشان به پارچه‌ى بچووك بیبڕه و له‌سه‌ر شوێنى ئازاره‌كه دایبنێ و به ددانه‌كانت په‌ستانى بخه‌ره سه‌ر هه‌تا ئاوى زه‌نجه‌فیله‌كه دێته ده‌ره‌وه و بۆ ماوه‌ى پێنج خوله‌ك به‌جێى بهێڵه به‌مشێوه‌یه یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌وكردن ده‌دات.
سێیه‌م: زه‌یتى گوێز هیند، به‌كارهێنانى ماكیاژى قورس ده‌بێته هۆى هیلاك بوونى پێست و لابردنى ته‌نۆلچكه‌كانى ماكیاژ كارێكى ئاسان نیه و ناتوانرێت ته‌نیا به‌ئاو خاوێن بكرێته‌وه بۆیه باشتر وایه شه‌وان پێش نووستن پێست به‌زه‌یتى گوێز هیند خاوێن بكرێته‌وه به‌تایبه‌تى بۆ لێكردنه‌وه‌ى ماكیاژ زۆر پێویسته. به‌شێوه‌یه‌كى نه‌رم لێوه‌كان و بازنه‌ى چاوه‌كانتى پێ بسره‌وه دواتر ده‌موچاوت بشۆ بۆ ئه‌وه‌ى زه‌یته‌كه نه‌مێنێت به پێسته‌وه و ببێته هۆى كۆبوونه‌وه‌ى به‌كتریا.
چواره‌م: قاوه و شه‌كر، كاتێك باس له پێست ده‌كرێت ته‌نیا بیر له ساف بوون و نه‌رمبوونه‌وه‌ى پێست ده‌كرێت و به‌كارهێنانى قاوه و زه‌یتى گوێز هیند و شه‌كر یارمه‌تى لابردنى خانه مردووه‌كانى پێست ده‌دات و پێست نه‌رم و بریقه‌دار ده‌كاته‌وه.