خواردنه‌وه‌ى ئاو له به‌یانیاندا یه‌كێكه له نه‌ریته باوه‌كان و كارێكى باشه بۆ ته‌ندروستى له‌ش و دابه‌زاندنى كێشى له‌ش، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت كێشى له‌شیان كه‌م بكه‌نه‌وه له به‌یانیاندا ته‌نیا ئاوى گه‌رم ده‌خۆنه‌وه، چونكه پێیان وایه خواردنه‌وه‌ى ئاوى گه‌رم ئاسانتر له لایه‌ن له‌شه‌وه هه‌ڵده‌مژرێت و گه‌ده هێور ده‌كاته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س خواردنه‌وه‌ى ئاوى سارد و پر له سه‌هۆڵ به باشتر ده‌زانن بۆ به‌هێزكردنى میتابۆلیزمى له‌ش.
لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێت كه ئایا خواردنه‌وى ئاوى سارد یان ئاوى گه‌رم كامیان باشتره بۆ له‌ش؟
چه‌ند زانیاریه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ى ئاوى سارد و ئاوى گه‌رم، خواردنه‌وى كووپێك ئاوى ساردى پر له سه‌هۆڵ هه‌ندێك كالۆریى تێدایه، به‌ڵام زۆر نیه، به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ى كه‌له زانكۆى واشنتۆن ئه‌نجامدرا له‌ش ده‌توانێت هه‌شت كالۆرى یان زیاتر بسووتێنێت كاتێك كووپێك ئاوى سارد ده‌خۆیته‌وه به به‌راورد به‌خواردنه‌وه‌ى كووپێك ئاوى گه‌رم كالۆرى زیاتر ده‌سووتێنرێت ئه‌گه‌ر ئاوى سارد بخورێته‌وه، چونكه له‌ش وزه ده‌سووتێنێت به‌مه‌ش پله‌ى گه‌رمى له‌ش ده‌گاته 98.6 پله‌ى فارانهایتىزئه‌گه‌ر بته‌وێت كێشى له‌شت كه‌م بكه‌یته‌وه و هه‌شت كالۆرى زیاتر بسووتێنیت ئه‌وا كووپێك ئاوى سارد بخۆره‌وه له به‌یانیاندا.
ره‌نگه ئه‌م باسه گرنگه‌یه‌كى ئه‌وتۆى نه‌بێت بۆ به‌هێزبوونى میتابۆلیزمى له‌ش، چونكه خواردنه‌وه‌ى ئاوى سارد یان ئاوى گه‌رم له‌هه‌مان كاتدا ده‌بنه هۆى به‌هێزبوونى میتابۆلیزمى له‌ش وه پێویسته رێ له زۆر خۆرى و خواردنى شه‌كر و سۆده بگیردرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ش بتوانێت كالۆرى زیاتر بسوتێنێت.
خواردنه‌وه‌ى كووپێك ئاوى گه‌رم گه‌ده هێور ده‌كاته‌وه،هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌ش توانایى مژینى بۆ ئاوى گه‌رم زیاتره له ئاوى سارد هه‌میشه ئه‌وه به‌یر خۆت بهێنه‌ره‌وه كام رێگا ته‌ندروستتره بۆ باشتركردنى له‌شت به‌كاریبهێنه به‌بێ گوێدانه پله‌ى گه‌رمى ئه‌و ئاوه‌ى كه ده‌یخۆیته‌وه.