فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی سه‌لاحه‌دین ئاشكرای كرد، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م تیرۆریستانی داعش عێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند خاڵێكی هێزه‌كانی عێراق له كێڵگه‌ی عه‌لاسی ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه، ئامانجیان ئه‌وه بوو كه ده‌ست به‌سه‌ر كێڵگه‌كه یان بۆڕییه‌كانی بگرن و بیته‌قێننه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی پارێزگای
سه‌لاحه‌دین كه له زاری فه‌ریق روكن جومعه عناد سه‌عدوون زانیارییه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، تیرۆریستانی داعش له چیای حه‌مرینه‌وه دزه‌یان كردووه و هاتوونه‌ته خواره‌وه و به چه‌كی قورس و مام ناوه‌ند هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند خاڵێكی هێزه ته‌ناهییه‌كان له ناوچه‌كانی نزیك كێڵگه‌ی نه‌وتی عه‌لاسی ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، به‌هۆی ته‌م و ناله‌باری كه‌شوهه‌وا ئه‌وان دڵنیابوون كه فڕۆكه‌كان ناتوانن بیانكه‌ن به ئامانج بۆیه له‌و كاته هێرشیان ئه‌نجام داوه، به‌ڵام هێزه‌كانمان به توندی ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و ڕێگه‌یان نه‌داوه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوچه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و زیان به كێڵگه نه‌وتییه‌كه بگه‌یه‌نن.
له ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا سێ له تیرۆریستان كوژراون و ئاگر له به‌شی ڕۆژئاوای كێڵگه‌كه‌یش كه‌وتووه‌ته‌وه و هێزه‌كانی فریاكه‌وتن گه‌یشتنه ناوچه‌كه و هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ده‌ده‌ن.