به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌یان ئاگاداركرده‌وه به گرێبه‌ستێكی چاوه‌ڕوانكراو بۆ فرۆشتنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی و دژه مووشه‌كی پاتریۆت به وڵاتی توركیا.
به‌رپرسه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه گرێبه‌سته‌كه به بڕی 3.5 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی واژوو ده‌كرێت و چه‌ند ساڵ ده‌خایه‌نێت تا به ته‌واوی سیسته‌می دژه مووشه‌كی پاتریۆت ئاماده ده‌بێ و ڕاده‌ستی كۆماری توركیا ده‌كرێت.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه دانوستاندن له نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه بۆ واژووكردنی گرێبه‌ستی فرۆشتنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی و دژه مووشه‌كی پاتریۆت به توركیا، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ریسیۆن وه‌ك جێگره‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ ڕووسیا خراوه‌ته ڕوو، كه به‌و هۆیه‌وه توركیا سیسته‌می دژه مووشه‌كی "ئێس 400"ی ڕووسی ده‌كرێ، ده‌سبه‌رداری كڕینی سیسته‌می دژه مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت.
پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا دوای كوده‌تاكه‌ی ته‌مووزی 2016 ڕووی له گرژی و خراپی زۆر كردووه، پرسی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی عه‌بدولا گوله‌ن به توركیا و جموجۆڵ و پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا له په‌یه‌ده و گرتنی جێگری سه‌رۆكی هالك بانك له ئه‌مه‌ریكا ئه‌وانه پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵاتیان به ته‌واوی ئاڵۆز كرد، جیا له‌وه‌یش گرتنی قه‌شه جۆنسۆنی ئه‌مه‌ریكی له توركیا به‌هه‌مانشێوه پێوه‌ندییه‌كانی گرژتركرد، به‌ڵام له‌م دواییه ئازاد كرا، ئێسته‌یش توركیا باس له ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆن بۆ منبه‌ج ده‌دا، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه و تا ئێسته‌یش ڕوون نییه له كۆتایی دا هه‌ردوولا ده‌گه‌ن به چ بڕیارێك.