حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ ئاشكرای كرد، فشار و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی بۆ كاروباره‌كانی عێراق گه‌یشتووه‌ته ئاستێك ئه‌سته‌مه بتوانرێ بێده‌نگی لێ بكرێ، ئه‌وانه ده‌یانه‌وێ زاڵ بن به‌سه‌ر بڕیاری عێراقییه‌كان بۆیه ده‌بێ ڕووبه‌ڕوویان بینه‌وه.
عه‌بادی له دیداری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووس و شرۆڤه‌كار و توێژه‌ری سیاسی گوتی، مه‌ترسی ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كیانه له كاروباری ناوخۆی عێراق گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه ناتوانین چیتر بێده‌نگ بین به‌رانبه‌ری.
ئاماژه‌ی دا، كۆمه‌ڵگا به سه‌ربازگه كراوه و هاووڵاتییان هه‌ست به ئارامی و ئاسایش ناكه‌ن، به‌هۆی بوونی هێزی ناحكوومی و بوونی چه‌ك به ده‌ستی خه‌ڵك، له كاتێكدا ده‌بێ چه‌ك ته‌نیا به ده‌ستی هێزه‌كانی ته‌ناهی بێ، ئه‌مه‌یش پێویستی به بڕیار و سه‌ركردایه‌تییه‌كی ڕوون هه‌یه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق گوتی، جیا له ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك به ده‌ستی خه‌ڵك، هه‌ڕه‌شه‌ی سێیه‌م كه ڕووبه‌ڕووی ئێمه بووه‌ته‌وه، له دۆسیه‌ی ئابوورییه، كه پێویستی به چاره‌سه‌ر و چاكسازی ڕیشه‌یی هه‌یه، تا مافیاكانی گه‌نده‌ڵی و ئابووری و دزینی پاره و مولكی ده‌وڵه‌ت به توندی ڕووبه‌ڕوویان ببینه‌وه و وڵات بكه‌وێته سه‌ر ڕێیه‌كی ڕاست.
ئه‌و قسانه‌ی عه‌بادی له كاتێكدایه ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی عێراقی ده‌كرد و به‌رده‌وام باسی له چاكسازی ده‌كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی هیچ كارێكی گرنگ له‌و بواره بكات و هه‌وڵه‌كانی ته‌نیا وه‌ك قسه و به‌ڵێنی بێ كردار مانه‌وه.