مامۆستا و قوتابیانی عێراق قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی ده‌ستیان به بایكۆتی ده‌وام له‌مڕۆ و سبه‌ی كردووه و داوا ده‌كه‌ن حكوومه‌ت دۆخی كه‌رتی په‌روه‌رده و فێركردن باشتر بكات، داوایش له هه‌موو هاووڵاتییان ده‌كه‌ن كه پشتیوانیان بن.
حسێن ره‌بیعی یه‌كێك له ڕێكخه‌رانی بایكۆته‌كه گوتی، داواكه دوای شكستی سه‌رجه‌م ده‌سپێشخه‌ری و هه‌وڵه‌كان هات كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و كه‌سایه‌تییه سیاسی و حكوومییه‌كان له ماوه‌ی چه‌ندان ساڵی ڕابردوو كرا.
ئه‌و ڕێكخه‌ره بۆ "
العربی الجدید" گوتی، مانگرتن و بایكۆته‌كه ته‌نیا دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و هۆشدارییه‌كی تونده بۆ حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به هه‌نگاوی كرداره‌كی بكات و چاره‌سه‌رێك بۆ واقیعی ناله‌باری كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندن بدۆزێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر هیچ هه‌نگاوێك نه‌بێ له كاتی تردا دووباره بایكۆت و مانگرتن ده‌ست پێ ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌موو خۆپێشاندانه‌كانیشمان به ئاشتی و داوای ئاشتیانه ده‌بێت.
سه‌عد عه‌بووسی مامۆستای بیركاری له قوتابخانه‌یه‌كی به‌غدا گوتی، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه كه ئێسته له سیسته‌می په‌روه‌رده هه‌یه، نه‌بوونی خولی تایبه‌تی فێركارییه بۆ ڕاهاتن له‌گه‌ڵ شێوازی نوێ گوتنه‌وه‌ی وانه و چۆنیه‌تیی ڕاهاتنه له‌گه‌ڵ سیسته‌م و په‌رتووكه نوێكان، جیا له‌وه عێراق پێویستی به ژماره‌یه‌كی زۆری قوتابخانه هه‌یه و پێویسته دۆخی قوتابخانه و هاتوچۆ زۆرباش بكرێ تا له داهاتوویه‌كی نزیكدا كاریگه‌ری كه‌رتی په‌روه‌رده به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای عێراق ده‌ربكه‌وێ و نه‌وه‌یه‌كی رۆشنبیر و خوێنده‌وار دروست بكات.