یانەی مانچستەر سیتی خۆی گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی جامی یەكەتیی یانەكانی ئینگلتەڕا دوای ئەوەی بە لێدانی سزای یەكلاكەرەوە یانەی لیستەر سیتی كردە دەرەوە.
شەوی رابردوو یانەی مانچستەر سیتی بووە مێوانی یانەی لیستەر سیتی و لە كاتی ئاساییدا هەردوو یانەكە بە ئەنجامی 1-1 گۆڵ یەكسان بوون.
كیڤن دی برۆینی ئەستێرەی بەلجیكی گۆڵی یەكەمی یانەی مانچستەر سیتی لە خولەكی 14ی گێمی یەكەم تۆمار كرد، لە گێمی دووەمیشدا لە خولەكی 73 مارك ئەلبرایتۆن گۆڵی یەكسانبوونەوەی بۆ یانەی لیستەر سیتی تۆمار كردبووەوە.
بۆ یەكلاكردنەوەی ئەنجامی یارییەكەی ناوبژیوان پەنای بردە بەر لێدانی سزا و تێیدا یانەی مانچستەر سیتی بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ سەركەوتنی بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی جامی یەكەتیی یانەكانی ئینگلتەڕا.