فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ دووپاتی كرده‌وه، كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ له ژێر فه‌رمانده‌یی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ن بۆ هه‌ر ئه‌ركێك و له داهاتوویه‌كی نزیشكیش ده‌گه‌ڕێینه‌وه سووریا.
به‌ده‌ل به‌ندی یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ی
ڕۆژ دووپاتی كرده‌وه، هێزه‌كانی له‌شكری ڕۆژ له ماوه‌ی ڕۆژێك یان دوو ڕۆژی تر به فه‌رمی ده‌گه‌ڕێته‌وه سووریا.
پێشتر جیمس جێفری نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا ئاشكرای كرد، ده‌ست به بڵاوكردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژئاوا له هێلی سنووری نێوان توركیا و سووریا ده‌كرێ، ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی به جێیه تا ڕێ له هه‌ر چالاكییه‌ك بگیرێ كه توركیا ترسی لێی هه‌یه.
موسلیم محه‌مه‌د ئه‌ندامێكی په‌ده‌كه‌سه له‌وباره‌وه گوتی، له ژێر چاودێری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌شێك له فه‌رمانده‌كانی له‌شكری ڕۆژ به نهێنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌یه‌ده كۆبوونه‌ته‌وه و پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یان بۆ سووریا تاوتوێ كردووه.
له‌شكری ڕۆژ له كوردانی ڕۆژئاوا پێكهاتووه و دوای ئاواره‌بوونیان بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌شێك له كچ و كوڕانیان له سه‌ربازگه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك له 2012 ده‌ستیان به مه‌شق و ڕاهێنان كرد ژماره‌یان هه‌شت هه‌زار چه‌كدار ده‌بێ و به هێزی ڕۆژ ناسراون.