ڤیدیۆ.. چۆن شێوه‌ی خۆت له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت داده‌نێیت به‌ شێوه‌یه‌كی جوان

كاریگه‌ریه‌كانی 3D له‌سه‌ر وێنه‌كان، له‌ جیهانی ئه‌مڕۆدا زۆر باوه‌ و كه‌سانێكی زۆر ئاره‌زووی پێده‌كه‌ن و به‌رده‌وام له‌ كاری وێنه‌گری و مۆنتاژدا سوودی لێ ده‌بینن.

بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی خۆت له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت به‌ شێوه‌ی 3D رێك بخه‌یت و له‌ راستی بچێت، پێویستت به‌ چه‌ند ئه‌پلیكه‌یشنێكه‌ كه‌ له‌ خواره‌وه‌ داندراون و ده‌توانن دایبه‌زێنن. هه‌روه‌ها له‌ ڤیدیۆكه‌ش ئه‌و هه‌نگاوانه‌ روون كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ چۆن كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.

D3 ده‌توانێت زۆر كاری نایاب له‌گه‌ڵ وێنه‌كان بكات،  كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رسامكه‌ر وێنه‌كان رێكده‌خات و تۆش ده‌توانیت ئه‌و پڕۆگرامه‌ له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت تاقی بكه‌یته‌وه‌ و وێنه‌یه‌كی خۆت له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌ت به‌م شێوه‌یه‌ رێك بخه‌.



ئه‌پلیكه‌یشنی PicsArt Photo Studio
ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانی :PHOTO 1 و PHOTO 2



وشە - عه‌لی سدیق


PM:07:34:23/12/2016




ئه‌م بابه‌ته 21175 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌