بڕووسیا دۆرتمۆند دووچاری یەكەم شكست بووەوە

:: AM:09:09:19/12/2018 ‌

یانەی بڕووسیا دۆرتمۆند دووچاری یەكەم شكستی ئەم وەرزەی خولی ئەڵمانیا بووەوە بەرامبەر یانەی دۆسڵدۆرف.

درەنگانی شەوی رابردوو یانەی بڕووسیا دۆرتمۆند لە گەڕی 16ی خولی پلە یەكی ئەڵمانیا بووە مێوانی یانەی دۆسڵدۆرف و یارییەكەشی بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ دۆڕاند.

یانەی خاوەن یاریگە لە خولەكانی 22 و 56 دوو گۆڵیان لە رێگەی یاریزانان دۆدی لۆكیپاكیۆ و گیان زێمەر تۆمار كرد، تاكە گۆڵەكەی یانەی دۆرتمۆندیش لە لەلایەن پاكۆ ئەلكاسێر لە خولەكی 81 تۆمار كرا.

یانەی دۆرتمۆند هەرچەندە یارییەكەی دۆڕاند، بەڵام بەكۆكردنەوەی 39 خاڵ هەر لە پێشەنگی یانەكانی خولی ئەڵمانیا مایەوە، یانەی دۆسڵدۆڕفیش ژمارەی خاڵەكانی بۆ 15 و ریزبەندی 14ی یانەكان بەرز كردەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م