وه‌زاره‌تی نه‌وت و حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پێشخستنی كه‌رتی نه‌وت و گه‌شه‌سه‌ندنی له سه‌رجه‌م بواره‌كان به گشتی و بواری به‌رهه‌مهێنان به تایبه‌تی، بۆیه ئامانجیانه له 2019 ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له عێراق بۆ پێنج ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا به‌رز بكه‌نه‌وه.
وه‌زیری نوێی نه‌وتی عێراق ده‌ستی به كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو كردووه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای زیاتری به‌رهه‌مهێنانی
نه‌وت به‌تایبه‌تی و وزه به‌گشتی، ئه‌مه‌یش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كانه كه له ئۆپێك ئه‌نجام ده‌درێ و به‌رده‌وام داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌درێ، تا نرخه‌كه‌ی به‌رز ببێته‌وه.
بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتیش سه‌ره‌تا عێراق بڕیاره نه‌وتی خامی كه‌ركووك به بۆڕی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا بگوازێته‌وه، سامر غه‌زبان وه‌زیری نوێی نه‌وتی عێراق به ته‌واوی پشتیوانی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراق ده‌دا كه ئێسته ڕۆژانه 3.8 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به ڕێژه‌یه‌كی گشتی به‌رهه‌م ده‌هێنێت، نیازی به‌غدایش وایه له 2019 ئه‌و ڕێژه‌یه بگه‌یه‌نێته پێنج ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا.