زۆر كه‌س به‌هۆى دابه‌زاندنى كێش و قه‌ڵه‌وییه‌وه ده‌ناڵێنن و چه‌ندان رێ تاقیده‌كه‌نه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشیان به‌ڵام بێسووده. ئه‌و كه‌سانه‌ى كه توانایى كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشیان نیه بۆ چه‌ندان هۆكار ده‌گه‌رێته‌وه وه‌ك " شه‌كه‌تى، گرفتى گه‌ده و ناجێگیرى بارى ده‌روونى"، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌م كێشانه‌ت هه‌یه ئه‌وه دڵنیاببه‌وه كه گرفتى به‌رهه‌مهێنان و رژانى رژێنه ده‌ره‌قییه‌كانت هه‌یه.
گرنگى رژێنه ده‌ره‌قییه‌كان چیه:
زیاتر له 20 ملیۆن كه‌س له ئه‌مه‌ریكادا به‌هۆى نه‌خۆشى رژێنه ده‌ره‌قییه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن. زیاتر ئه‌و ژنانه تووشى ده‌بن كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو 35 ساڵیدایه، ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ژنان به‌رگریان كه‌متره بۆ توشبوون به‌م جۆره نه‌خۆشیه به‌راورد به پیاوان، رژێنه ده‌ره‌قییه‌كان پێویسته به‌شێوه‌یه‌كى گونجاو كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى كێش بدات، هاوكات گرنگه بۆ چالاكى خانه‌كان و چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له خۆ ده‌گرێت وه‌ك: "گرفتى مێشك، كه‌مبوونه‌وه‌ى توانایى سێكسى، قه‌بزى، ئازارى له‌ش، خه‌مۆكى، باریكبوونه‌وه‌ى قژ".
گه‌وره‌ترین نیشانه‌ى رژێنه ده‌ره‌قییه‌كان ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر بته‌وێت له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا كێشى له‌شت كه‌م بكه‌یته‌وه نا‌توانیت، چونكه رژێنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى گونجاو كار ناكه‌ن تا خانه‌كان چالاكى زیاتریان هه‌بێت و توانایى سووتاندنى چه‌ورى كه‌م ده‌بێته‌وه.
چۆن زه‌یتى گوێز هیند چاره‌سه‌رى رژێنه ده‌ره‌قییه‌كان ده‌كات؟
چه‌ندان ساڵ پێش ئێسته زه‌یتى گوێزهیند به یه‌كێك له زه‌یته خراپه‌كان داده‌نرا به‌هۆى زۆرى ئه‌و چه‌وریه‌ى كه تێیدایه، به‌ڵام به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى كه كرا له‌م ساڵانه‌ى كۆتایدا ده‌ركه‌وت كه زه‌یتى گوێز هیند چه‌ندان چه‌ورى باشى تێدایه كه بۆ له‌ش پێویستن و له‌ش له چه‌ندان گرفت رزگار ده‌كات، وه‌ك نارێكى رژێنه‌كان و زه‌یتى گوێز هیند چه‌ورى تێدایه كه ده‌توانێت میتابۆلیزم باشتر بكات و ته‌نانه‌ت وزه به له‌ش ده‌به‌خشێت.
زه‌یتى گوێز هیند یارمه‌تى رژێنه ده‌ره‌قییه‌كان ده‌دات، چونكه سێ ترشى گرنگى تێدایه كه پێویستن بۆ ده‌ردانى رژێنه‌كانى له‌ش ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: ترشى لاوریك، ئه‌م ترشه به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى دۆزراوه‌ته‌وه له شیرى سنگى دایك ئه‌م ترشه له له‌شدا ده‌گۆردرێت بۆ مۆنۆلاورین ئه‌و به‌كتریایانه ده‌كوژێت كه ده‌بنه هۆى ڤایرۆس و نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان وه‌ك، نه‌خۆشى ئایدز، ئه‌نفله‌وه‌نزا، سورێژه.
دووه‌م: ترش كاپریلیك، ئه‌م ترشه به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى له شیرى دایكدا هه‌یه به‌هه‌مانشێوه له زه‌یتى گوێزهیندا هه‌یه ئه‌م ترشه به‌شێوه‌یكى گشتى رێ له نه‌خۆشییه‌كانى ریخۆڵه ده‌گرێت و كارى رژێنه‌كان باشتر ده‌كات به‌تایبه‌تى رژێنه ده‌ره‌قییه‌كان.
سێیه‌م: ترشى كاپریك، به‌شێوه‌یكى سروشتى ئه‌م ترشه له‌شیرى بزن و مانگادا هه‌یه، زه‌یتى گوێزهیند زنجیره‌یه‌كى مامناوه‌ند له‌م ترشه‌ى تێدایه ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ڤایرۆس و به‌كتریاكاندا بجه‌نگێت ئه‌م ترشه له له‌شدا ده‌گۆردرێت بۆ مۆنۆكاپرین به‌مشێوه‌یه زه‌یتى گوێزهیند ده‌توانێت به‌كتریا و ڤایرۆس و ته‌نانه‌ت هه‌وكردنى ریخۆڵه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.