ئەمڕۆ چوارشەم یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی یەكەم یاریی خۆی لە ركابەرییەكانی جامی مۆندیالی یانەكان لە قۆناغی پێش كۆتایی بەرامبەر یانەی كاشیمای ژاپۆنی ئەنجام دەدات.
یارییەكە سەعات 7:30ی شەو بەكاتی كوردستان لەنێو یاریگەی شاری زایدی وەرزشی لە شاری ئەبو زەبی ئیماڕات بەڕێوەدەچێت.
ئامانجی یانەی ریال مەدریدی پاڵەوانی ئەوروپا ئەوەیە لە یارییەكەدا سەركەوتن بەدەستبێنێ بۆ ئەوەی بگاتە یاریی كۆتایی و لە بەدەستهێنانی سێیەم ناسناوی لەسەریەكی مۆندیالی یانەكان نزیك ببێتەوە.
براوەی یارییەكەی ئەمشەوی نێوان ریال مەدرید و كاشیما رۆژی شەمووی داهاتوو یاریی كۆتایی جامی مۆندیالی یانەكان بەرامبەر یانەی عەینی ئیماڕاتی ئەنجام دەدات.
یانەی عەین شەوی رابردوو بە لێدانی سزای یەكلاكەرەوە لە یانەی رێڤەر پلێتی ئەرجەنتینی بردبووەوە دوای ئەوەی لە كاتی ئاسایی و زیادكراودا بە ئەنجامی 2-2 گۆڵ یەكسان ببوون.
بەگوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان پێشبینی دەكرێ سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری یانەی ریال مەدرید لە یارییەكەی ئەمشەودا بە پێكهاتەی هێرشبەر و 4-3-3 رووبەڕووی یانەی كاشیما ببێتەوە.
پێشبینیش دەكرێ پێكهاتەكە بەمشێوەی خوارەوە بێت:-
گۆڵپارێز: كۆرتوا
بەرگری: ڤاران، كارڤاخال، مارسێلۆ و رامۆس.
ناوەڕاست: یۆرێنتی، كڕووس و سیبایۆس.
هێرشبەر: ڤینسیوس، بەنزیما و ئەسینسیۆ.