به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ى كانوونى یه‌كه‌م، هاووڵاتییانى شاره‌دێى سه‌ركه‌پكان له سنوورى شارۆكه‌ى ڕانییه خۆپێشاندانیان ئه‌نجام دا و دژى كه‌مبوونه‌وه‌ى كارهبانى سنووره‌كه‌یان بوون.
خۆپێشاندانه‌كه له بەردەم باڵه‌خانه‌ی شاره‌دێی سه‌ركه‌پكان به‌رێوه‌چوو، رێی نێوان رانیە و سه‌ركه‌پكان داخرا کە ڕێى بەستنەوەی ئیدارەی ڕاپەڕینیشە بە ناوچەکانی سۆران و رواندز.
شوان حوسێن یه‌كێك له خۆپێشانده‌رانه و به "وشه"ى گوت، به به‌راورد به ناوچه‌كانى تر‌ى كوردستان كاره‌باى سنووره‌كه‌ى ئه‌وان زۆر كه‌مه و به‌هۆى لۆدى زۆرى سه‌ر كارهباكهیش سوودى لێ نابینن.
شاره‌دێی سه‌ركه‌پكان سه‌ر به شارۆكه‌ی رانیه‌یه و به دووری 10 كیلۆمه‌تر، ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای شارۆكه‌كه و له ڕووى ئیدارییه‌وه سه‌ر به سلێمانییه.