له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان، كۆڵبه‌رانی سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ژیانیان به‌هۆی سه‌رما و به‌فره‌وه ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و ساڵانه چه‌ندان كۆڵبه‌ر ده‌بنه قوربانی، دواهه‌مینیشیان كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵی سنووری هه‌ورامانه، له كاتی گواستنه‌وه‌ی كۆڵه‌كه‌ی پشتی، له سه‌رمادا ڕه‌ق بووه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوی "سالار ته‌ناهی" دوێنێ سێشه‌م له‌كاتی كۆڵبهرییهكهیدا له سنووری هه‌ورامان، به‌هۆی سه‌ختی باری كه‌شوهه‌وا و به‌فره‌وه، له سه‌رمادا ڕه‌ق بووه‌ته‌وه و گیانی له‌ده‌ست داوه.
سالار ته‌ناهی، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵان بووه، ویستوویه‌تی له سنووری "قه‌ڵاگا"ی هه‌ورامان بپه‌ڕێته‌وه و بگاته ئه‌و شوێنه‌ی كۆڵه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام جه‌سته‌ی نه‌یتوانیوه به‌رگه‌ی سه‌رماكه بگرێ و مردووه.
كۆڵبه‌ران، بریتین له خه‌ڵكی سه‌ر سنووره ده‌ستكرده‌كانی نێوان باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و بژێوییان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ره‌سته و كاڵانهیه كه له نێوان ئه‌و دوو سنووره‌دا له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێگه‌ی یاسایی ئێران و عێراق ده‌یگوازنه‌وه و ژماره‌یان بۆ هه‌زاران كه‌س ده‌بێ. به‌هۆی سه‌ختی كاره‌كه‌یانه‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌مناده‌م حكوومه‌تی ئێران په‌ڵپیان پێ ده‌گرێ، ساڵانه تووشی هه‌ڕه‌شه‌ی مردن ده‌بنه‌وه و سه‌ختی سرووشت و سه‌ختیی كه‌شوهه‌واش كه هۆكارێكی تری قورسیی پیشهكهیانه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه، ته‌نیا له‌مساڵدا، له‌وه‌ته‌ی وه‌رزی سه‌رما هاتووه، چوار كۆڵبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه.