له دوای هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار/مایۆ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی به‌غدا، هه‌ولێر و به‌غدا له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌رفه‌تێكی نوێیه بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكییه كۆنه‌كانی نێوانیان، كه یه‌كێك له ناكۆكییه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانیش ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كانه، له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو هێزه‌كانی عێراق به پشتیوانی گرووپێكی كورد هاتنه ناو كه‌ركووك و ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا گرته‌وه، ئه‌مه‌یش ئاگری ناكۆكییه‌كانی هێنده‌ی تر خۆش كرد و شه‌ڕ و ته‌قه كه‌وته نێوان هه‌ردوو لایه‌نه‌وه.
پێویسته له‌سه‌ر
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئێسته ده‌ست به هه‌وڵه‌كانی خۆی بكاته‌وه بۆ نێوه‌ندگیری نێوانیان، به‌ڵام به‌ر له ده‌ستپێكردنی هه‌وڵه‌كان مردوو ده‌رنه‌چن، پێویسته هاوبه‌شه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هانی هه‌ردوولا بده‌ن بچنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دانوستاندن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ڕێككه‌وتنێكی هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان.
له ناوه‌ڕاستی شه‌ڕ و ململانێی توند كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتووه‌ته‌وه، له‌م دواییه عێراق توانی بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخێكی ئارامتر و شه‌ڕی گه‌وره‌ی تێدا نه‌مێنێت، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ته‌نیا پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه و ئه‌وانیش ناتوانن مه‌ترسی زۆر گه‌وره دروست بكه‌ن، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو سه‌ره‌ڕای كه‌موكوڕی و كێشه‌كانی كه زۆر باسی لێوه ده‌كرێ، به‌ڵام سه‌ره‌تایی پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێ بوو كه دوای پێنج مانگ له هه‌ڵبژاردن هاته سه‌ر حوكم، له هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌مانشێوه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام درا و ئێسته له سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێدایه، بوونی دوو حكوومه‌تی نوێ له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، هاتنی كه‌سێكی نوێ بۆ سه‌ركردایه‌تی تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، ئه‌مانه هه‌مووی ئاماژه‌ن به‌وه‌ی ده‌توانرێ هه‌نگاوی باش بنرێت.
ململانێكه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر درێژ ده‌گه‌ڕێته‌وه و ناوچه‌كه‌یش پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیتنی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی جیا جیای تێدایه، جیا له‌وه‌یش یه‌ده‌گێكی زۆر مه‌زنی نه‌وت و گاز له ژێر خاكی ئه‌و ناوچانه هه‌یه، یه‌كه‌م بیره نه‌وتی عێراقیش كه دۆزرایه‌وه له كه‌ركووك بوو، كورد داوا ده‌كه‌ن كه‌ركووك بخرێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان چونكه زۆرینه‌ی ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه كوردن، به‌ڵام به درێژایی مێژوو به‌غدا به زه‌بری هێز ڕووبه‌ڕووی ئه‌و داوایه‌ی كورد بووه‌ته‌وه، چونكه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بووه، كورده‌كان نه‌وت و گازی سروشتی ئه‌و ناوچانه وه‌ك ئامرازێكی گرنگ به‌كاربهێنن، بۆ گه‌یشتن به خه‌ونی له‌مێژینه‌یان كه دروستكردن و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانه.
ئه‌و كێشه‌یه پێویستی به زۆر بیركردنه‌وه نییه، ئێسته له عێراق ده‌ستوورێك هه‌یه و كوردستانی وه‌ك هه‌رێمێكی فیدرالی له چوارچێوه‌ی عێراق دیاریی كردووه، بۆیه ئه‌و سنووره‌ی له نێوان كوردستان و به‌غدا ده‌بێ ناوخۆی و لۆكالین، نه‌ك نێوده‌وڵه‌تی، ته‌نیا ئه‌وه ده‌بێ كه به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر گرفته‌كان بگه‌نه ڕێككه‌وتن و پرسی دابه‌شكردنی داهاته‌كانی نه‌وت چاره‌سه‌ر بكه‌ن و به‌یه‌كه‌وه بتوانن هه‌ڵبكه‌ن و به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێن.
جیا له نزیكبوونه‌وه‌ی ناوخۆیی هه‌ولێر و به‌غدا، ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌یش زۆر له‌باره بۆ ده‌ستكردن به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ڕیشه‌یی كێشه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به ژیرانه و سیاسیانه ئه‌و كێشه‌یه له واقیع و ماندووكردنی خه‌ڵك پێوه‌ی بگوازنه‌وه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ و بگه‌ن به ڕێككه‌وتنێكی ڕیشه‌یی ئه‌وان ده‌توانن خۆشگوزه‌رانی گه‌وره فه‌راهه‌م بكه‌ن، به‌هه‌مانشێوه ترسی به‌غدا له به‌كارهێنانی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ده‌وڵه‌ت له جێی خۆی نییه، چونكه كوردستان به‌شێكه له عێراق و ده‌ستووری عێراق ئاماژه‌ی بۆ كردووه، ئه‌گه‌ر هاتوو پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووریش وه‌ستایه‌وه، ئه‌وا عێراق و وڵاتانی دنیاش پشتیوانی به‌غدا ده‌بن و ده‌زانن كه هه‌ولێر ده‌ستووری پێشێل كردووه و ڕێ ناده‌ن كارێكی نه‌خوازراو ڕوو بدات.
جینین هینیس بلاسخارت نێرده‌ی نوێ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێ ئه‌و ئه‌ركه به ته‌واوی بگرێته ئه‌ستۆ و كارمه‌ندی زیاتر له‌و بواره ته‌رخان بكات و ده‌ست به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا بكات و نه‌خشه‌رێیه‌كی ستراتیجی دابڕێژێ بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو و جێی ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی ته‌ناهی و داهاته‌كانی ئه‌و ناوچانه دوو ڕه‌گه‌زی زۆر گرنگن دواتر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان دێن، به ئاسانی له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یش به دانوستاندن گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن مه‌حاڵ و ئه‌سته‌م نییه.
جێگره‌وه‌ی دانوستاندن و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه، هیچی تر نییه جیا له‌وه‌ی ململانێیه‌كی گه‌وره و مه‌ترسیدار و خوێنڕێژی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، هه‌وڵه‌كانی كورد بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان كۆتایی نه‌هاتووه و هیچ ترسیان له‌وه نییه، به‌غدایش هیچ ڕوانینێكی نییه تا به هاوبه‌شی ناوچه‌كان به‌ڕێوه ببرێن، یان سوپا له‌و ناوچانه بكێشێته‌وه.
دروستكردنی یه‌كه‌م گولـله‌ی شه‌ڕ له‌سه‌ر ناوچه ناكۆكیی له‌سه‌ره‌كان، ته‌نیا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كات ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش كارێكی چاوه‌ڕوانكراوه و وه‌ك كاتژمێری به‌ندۆڵی خولاوی لێهاتووه و هه‌رجارێك به جۆرێك لار ده‌بێته‌وه.