تا ئێستا یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەفەرمی راهێنەرێكی نوێی بۆ شوێنی جۆزێ مۆرینۆی پورتوگالی دیاری نەكردووە.
دوێنێ سێشەم یانەی مانچستەر یونایتد بەفەرمی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی مۆرینۆی هەڵوەشاندەوە بەهۆی ئەنجامە خراپەكان و كێشە بەردەوامەكانی لەگەڵ یاریزاناندا.
شەوی رابردوو ماڵپەڕی یانەی مانچستەر یونایتد بەفەرمی دامەزراندنی ئەستێرەیەكی پێشووی ئۆلێ جۆنەر سۆڵشایەری وەك راهێنەری نوێی یانەكە دیاری كرد.
بەڵام هەر زۆری پێنەچوو و دوای چەند خولەكێك ماڵپەڕەكە پۆستەكەی رەش كردەوە و یانەكەش جەختی كردەوە كە تا ئێستا بەفەرمی راهێنەری داهاتوویان دیاری نەكردووە.
ماڵپەڕی (سكای سپۆڕت)ی ئینگلیزی دوێنێ سێشەم بڵاوی كردبووەوە كە رەنگە بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد بەشێوەیەكی كاتی و تا كۆتایی ئەم وەرزە مایكل كاریكی ئەفسانەی پێشووی یانەكەیان بۆ شوێنی مۆرینۆ دابنێن.
كارێك لەسەرەتای ئەم وەرزەدا ببووە یاریدەری مۆرینۆ دوای ئەوەی بەیەكجاری وازی لە یاریكردن هێنابوو.