فیلمی "كفر ناحوم" كه فیلمێكی لبنانییه و ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی خاتوونه هونه‌رمه‌ند نادین له‌بكییه، بۆ لیستی كورتكراوه‌ی فیلمه هه‌ڵبژێراوه‌كان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكار هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن.
ئاژانسی "رۆیته‌رز" له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فیلمه‌كه‌ی نادین "كفر ناحوم" بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكار نزیك ده‌بێته‌وه. له لیستی كورتكراوه‌ی فیلمه‌كان كه له‌ناو 87 فیلم‌دا هاتووه هه‌ڵبژاردن، ته‌نیا نۆ فیلمن كه "كفر ناحوم" یه‌ك له‌وانه.
ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌كان له ئه‌مه‌ریكا لیسته‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به‌پێی پێشبڕكێیه‌ك له‌ناو 87 فیلمی بیانی‌دا، نۆ فیلم ده‌كه‌ونه ناو پێشبڕكێیه‌كه و له‌ناویاندا یه‌ك فیلم چانسی بردنه‌وه‌ی ده‌بێت.
به‌پێی لیسته‌كه، ناوی فیلم و ئه‌و وڵاتانه هاتووه كه هاتوونه هه‌ڵبژاردن. فیلمی "باڵنده‌كانی لاكۆڵان" له كۆڵۆمبیا. فیلمی "تۆمه‌تبار" له دانیمارك. فیلمی "ته‌ماشای دوور مه‌كه" له ئه‌ڵمانیا. فیلمی "دزه بازرگانه‌كان" له ژاپۆن. فیلمی "ایكا" له كازاخستان. فیلمی "كفر ناحوم" له لبنان. فیلمی "رۆما" له مه‌كسیك. فیلمی "شه‌ڕی سارد" له پۆڵه‌ندا. دواتریش فیلمی "بیرنینج" له كۆریای باشوور.
خه‌ڵاتی ئۆسكار گرنگترین خه‌ڵاتی سینه‌مایی هه‌موو دنیایه و ساڵانه له لۆس ئه‌نجیلۆسی ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێوه ده‌چێت، فیلمی سینه‌مایی هه‌موو وڵاتانی دنیا له چه‌ندان به‌شی جیاوازی رێوڕه‌سمه‌كه پێشبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات ده‌كه‌ن. له 16/5/1929 له هۆتێلی هۆڵیوود رۆسێڤێڵت له لۆس ئه‌نجیلۆس-كالیفۆڕنیا، یه‌كه‌م خولی رێوڕه‌سمی ئۆسكار به‌ڕێوه چووه، ساڵانه رێوڕه‌سمه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای هونه‌ر و زانستی وێنه جووڵاوه‌كان له مانگی شوبات/ فێبرایه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت.
بڕیاره له رۆژی یه‌كشه‌م 24ی شوباتی 2019دا، ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی ئۆسكار له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی دولبی له هۆڵیوود به‌ڕێوه بچێت. بۆ ئه‌وه‌یش تۆڕی ته‌له‌ڤزیۆنی "ئه‌ی بی سی" راسته‌خۆی ده‌یگوازێته‌وه.