كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پارتى و گۆڕان ده‌ستى پێ كرد

:: AM:10:07:19/12/2018 ‌
شاندى پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان گه‌یشتنه‌ باره‌گاى گۆڕان كۆبوونه‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتوو ده‌ستى پێ كرد.

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێکهاتوون لە هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، جەعفەر ئیمینکی، دڵشاد شەهاب، هێمن هەورامی و فرسەت سۆفی.

هاوكات شانده‌كه‌ى گۆڕان پێكهاتوون لە ئاراس وەلی، عەلی حەمەساڵح، مستەفا سەیدقادر، جەلال جەوهەر، ئاواتی شێخ جەناب، رەئوف عوسمان، جەمال حاجی محەمەد.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنى شاندى پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى كۆبوونه‌وه‌ و دواتر له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكى كورت دووپات له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ گفتوگۆكانیان به‌رده‌وام ده‌بێ.

پارتى 45 كورسیی په‌رله‌مانى كوردستان هه‌یه‌ و ئه‌ركى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستانى له‌ ئه‌ستۆیه‌، هاوكات مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان كاندیدى ئه‌و حزبه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى كوردستان.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم