له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه و زۆربوونی ئاماژه‌كان و هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ كاتی ده‌ستپێكی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی فره‌وان كه توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی كورد له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجامی بده‌ن، زانیاری ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه كه په‌یه‌ده ده‌ستی به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌سه‌د كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هێزی ڕژێم بهێنرێته ناوچه‌كان و دژی ئۆپراسیۆنه‌كه بوه‌ستنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له ڕۆژنامه‌كانی
توركیا بڵاوبووه‌ته‌وه، به تایبه‌تی له ڕۆژنامه‌ی "حوورییه‌ت"ی توركی، سوپای توركیا 150 ئامانجی بۆ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی دیاریی كردووه، گه‌ڕانه‌وه و په‌شیمانبوونه‌وه‌یش له ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنه‌كه نییه، چونكه ئه‌مه‌ریكا یاریی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، هێزه‌كانی توركیا به وردی خاڵه‌كانی په‌یه‌ده و هه‌سه‌ده‌یان له ناوچه‌كه دیارییكردووه و وه‌ك ئامانجی خۆیان سه‌یری ده‌كه‌ن، به‌هه‌مانشێوه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له خه‌ڵكی جووتیار و مه‌ده‌نی به دوور بن.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌نكه‌ره ئه‌مجاره ستراتیجییه‌تێكی جیاواز ده‌گرێته‌به‌ر كه زۆر جیاواز بێ له هه‌ڵمه‌تی "چڵه زه‌یتوون، قه‌لغانی فورات"، كه هاوشێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر چیای شنگال ده‌بێ له باكوری عێراق، پشت به هێرشی زۆر ورد ده‌به‌ستێكی و به‌یانیان زوو به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌ست به بۆردمان ده‌كات، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانیش بۆ ئه‌م كاره ته‌واو بوون و به باشی به‌ڕێوه چوون، ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كه‌ی دواخستووه، تا ئێسته هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی نییه، ئه‌مه‌یش كارێكی زۆر پێویسته بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕۆژنامه‌ی "سه‌باح"ی نزیك له حكوومه‌تی توركیا ئاشكرایك در، هه‌موو خه‌نده‌ق و مۆڵگه‌كان كه یه‌په‌گه دروستیان كردووه، له‌لایه‌ن توركیا و فڕۆكه‌كانی چاودێرییه‌وه ئاشكراكراون و شوێنه‌كانیان وه‌رگیراوه و بۆ بۆردمانكردن ئاماده‌ن، به‌ڵام چاوه‌ڕێن تا فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا فه‌رمانی كۆتایی خۆیی له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه ڕاده‌گه‌یه‌نێت. هاوكات توركیا تیمیێكی تایبه‌تی دروستكردووه بۆ چاودێریكردنی ئۆپراسیۆنه‌كه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، شوێنی هێزه‌كانی فڕه‌نسا و ئه‌مه‌ریكا و ئیتاڵیا و به‌ریتانیا به ڕووی دیارییكراون و هه‌موو هێزه‌كانی به‌شدار له ئۆپراسیۆنه‌كه‌یش ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و ناوچانه دوور نه‌كه‌ونه‌وه، سوپای توركیا ته‌نیا هه‌وڵه‌كانی له‌سه‌ر ناوچه‌ی نێوان سه‌رێكانی و پارێزگای حه‌سه‌كه له‌لایه‌كه‌وه و كۆبانێ و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب ده‌كاته ئامانج.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕۆژنامه‌ی "یه‌نی شه‌فه‌ق"ی توركی نووسیویه‌تی، هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا به‌رده‌وام له ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی ئۆپراسیۆنه‌كه و فه‌رمانده‌ی دووه‌می سووپای توركیا "جه‌نه‌رال ئیسماعیل مه‌تین" سه‌رپه‌رشتی و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌كات و ئه‌و بڕیارده‌ری سه‌رجه‌م هێزه‌كانه و پێشتریش هه‌ر ئه‌و بوو فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی چڵه زه‌یتوونی كرد بۆ داگیركردنی عه‌فرین.
توركیا ده‌یه‌وێ سه‌ره‌تا له ڕێی تۆپهاوێژ و فڕۆكه‌وه به قورسی ئامانجه‌كانی په‌یه‌ده له ناوچه‌كه بكاته ئامانج و خاپووریان بكات، جیا له‌وه‌یش ده‌یه‌وێ ئه‌و تونێینه‌ی كه لێدراو‌ن بیاندۆزێته‌وه و به فڕۆكه بۆردمانیان بكات. چونكه مه‌ترسی هه‌یه هێزه‌كانی په‌یه‌ده تونێڵه‌كان پڕ له ته‌قه‌مه‌نی بكه‌ن و له‌كاتی گه‌یشتنی هێزه‌كانی توركیا بیته‌قێننه‌وه، ئه‌مه‌یش ئه‌گه‌ری دروستكردنی كاره‌ساتێكی گه‌وره به‌سه‌ر سوپای توركیا و هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد ده‌هێنێت، بۆیه توركیا پلانی داناوه ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی دۆزه‌ره‌وه‌ی مین پێش هێزه‌كانی بپه‌ڕنه‌وه سووریا و ناوچه‌كان به وردی بپكشنن، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هیچ كێشه‌ی گه‌وره‌ی له‌مجۆره نه‌بن كه ئاماژه‌یه‌ك بۆ خه‌ڵكی توركیا و ناوچه‌كه و جیهان دروست بكات، كه توركیا شكستی خواردووه له ئۆپراسیۆنه‌كه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كانیش له نێوان 23 تا 24 هه‌زار سه‌ربازی توركی به‌شداری له‌و ئۆپراسیۆنه ده‌كه‌ن، جیا له‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازادیش له ناوچه‌كانی رۆژئاواوه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات دێن و ده‌ست به ئۆپراسیۆن ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه هێزه‌كانی په‌یه‌ده خه‌ریكی دانوستاندنن له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د و به‌گوێره‌ی زانیارییه بڵاوركاوه‌كانیش چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی په‌یه‌ده و ڕژێمی ئه‌سه‌د له شاره‌دێی عه‌ین عیسا له باكوری ڕه‌قه به چاودێری و سه‌رپه‌رشتی ڕووسیا و ئێران كۆبوونه‌ته‌وه، ڕژێمی ئه‌سه‌د داوایكردووه، په‌یه‌ده به ته‌واوی ناوچه‌كان ڕاده‌ستی دیمه‌شق بكاته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی ڕژێم له ڕووی كارگێڕی و ته‌ناهی و سه‌ربازی بكه‌وێته‌وه ده‌ست حكوومه‌ت دیمه‌شق و سنووره‌كانیش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژێمه‌وه بپارێزرێن، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌یش دا، ئه‌وان ڕێ له هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ده‌گرن.
سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه په‌یه‌ده ئه‌و داوایه‌ی ڕژێمیان ڕه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه داوه، كه تاوتوێی پێشنیازه‌كه ده‌كه‌ن، دواتر وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك له دۆخه‌كه ببێ و هاتنه‌وه‌ی ئه‌سه‌د بۆ ناوچه‌كه به ته‌واوی دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه، بۆیه بۆ ڕازیكردنی دڵی توركیا له هه‌وڵی هێنانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕۆژه بۆ هێلی سنووری نێوان توركیا و سووریا، كه ئه‌مه‌یش به باشترین چاره‌سه‌ر داده‌نرێت.