بۆ فشار خستنه‌سه‌ر پارتییه
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هه‌وڵی دروستكردنی به‌ره‌یه‌كدایه كه وه‌ك كارتی فشار به‌رانبه‌ر پارتی به‌كاری بهێنێت، تا له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ‌دا ئه‌و حزبه ئه‌و پۆستانه‌ی یه‌كێتی داوای ده‌كات پێی بدات، به‌ڵام تا ئێسته نه‌یتوانیوه ئه‌و به‌ره‌یه دروست بكات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم، یه‌كێتی بۆی ئاشكرا بوو پارتی ناچێته ژێرباری ئه‌و داواكارییانه‌ی داوایان ده‌كات و به فه‌رمیش كۆتایی قۆناغی په‌نجا به په‌نجای راگه‌یاند، بۆیه هه‌وڵی دروستكردنی به‌ره‌یه‌ك ده‌دات بۆ فشار خستنه‌سه‌ر پارتی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شاندێكی دروست كردووه و سه‌ردانی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی سلێمانی ده‌كات، جگه له پارتی.
سامان گه‌رمیانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی، به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، یه‌كێتی وه‌ك چۆن ده‌یه‌وێ پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی باش بێت، ئاوایش پێی باشه پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی تریش باش بێت.
زیاتر گوتی، "یه‌كێتی خۆی هێزێك نییه كه‌س بتوانێ په‌راوێزی بخات، بۆیه ئه‌وه ڕابردوو و مێژوو و گرنگیی پێگه‌ی به‌هێزی یه‌كێتییه، وا ده‌كات كه‌س یه‌كێتیی پێ په‌راوێز نه‌خرێت، بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌ركه‌وته‌كانیشی خۆی له دانوستاندایه و پێویستی به كاری ژێربه‌ژێر نییه."
ئه‌و شانده‌ی یه‌كێتی له هه‌فته‌ی ئاینده‌وه سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كات و پڕۆژه‌یه‌كی پێ ده‌بێت و بۆ لایه‌نه‌كانی ڕوون ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر پشتیوانیی پڕۆژه‌كه نه‌بن بۆ دروستكردنی به‌ره‌یه‌ك به‌رانبه‌ر پارتی، ئه‌وا وه‌ك یه‌كێتی به‌رپرسیارێتی چوار ساڵی داهاتوو هه‌ڵناگرن.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت، به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، ئه‌و شانده ڕاسته دروست كراوه و بڕیاریشه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان بكات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست "وشه"، له كۆبوونه‌وه‌ی سێشه‌می پێشووی یه‌كێتی و پارتی له هه‌ولێر، یه‌كێتی پێشنیاری دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی بۆ پارتی كردووه به‌شێوه‌یه‌ك ٤٠% بۆ یه‌كێتی بێت و ٦٠% بۆ پارتی، به‌ڵام پارتی ئه‌وه‌ی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و یه‌كێتیش ده‌یه‌وێ به دروستكردنی ئه‌و به‌ره‌یه ئه‌و خاڵه به پارتی جێبه‌جێ بكات.
سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی گوت، "به‌دیاریكراوی هه‌وڵه‌كه بریتی نییه له دروستكردنی به‌ره‌یه‌ك دژی پارتی، به‌ڵام هه‌وڵێكه بۆ دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو و هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی یه‌كگوتاری له زۆنی سه‌وز، تا بتوانن له بڕیاره سیاسییه‌كانی كوردستاندا سلێمانی كاریگه‌ریی هه‌بێت و په‌راوێز نه‌خرێت."
له كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوودا، یه‌كێتی دوو داوای ئاراسته‌ی گۆڕان كردووه به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و ئاگا‌داربوو‌نیان له چۆنیه‌تیی به‌شداریكردنیان له كابینه‌كه‌دا و هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی نوێی كاركردن له نێوانیاندا، به‌ڵام گۆڕان داواكاریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.
سه‌ردار محه‌مه‌د ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، به‌دیاریكراوی ئاگاداری داوای كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی له گۆڕان نیم. ئاماژه‌ی دا، "له‌م بارودۆخه‌دا كه حكوومه‌تی نوێ له سه‌روه‌ختی پێكهێنانه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كاتی كۆبوونه‌وه‌كانی كه‌م بوونه‌ته‌وه، چونكه له گفتوگۆی چوون و نه‌چووندایه بۆ حكوومه‌ت و ئه‌گه‌ر بشچین، سه‌رقاڵی دانوستان ده‌بین كه به چ به‌رنامه‌یه‌ك بچین."
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، یه‌كێتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاگاداره پێوه‌ندیی كۆمه‌ڵ و پارتی باش نییه، داوایه‌كی كۆبوونه‌وه‌ی له‌وانیش كردووه تا دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و پارتی بقۆزێته‌وه بیانهێنێته به‌ره‌كه‌وه و به‌هۆی كۆمه‌ڵیشه‌وه هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه له گۆڕان بدات.