زۆرجار لایه‌نه شاراوه‌كانی كه‌سایه‌تی مرۆڤ له رێگه‌ی مانگی له‌دایكبوونه‌وه ئاشكرا ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكیه كه هۆكاری نه‌خۆشیه‌كانیش ده‌به‌ستێته‌وه به مانگه‌كانی له‌دایكبوونه‌وه.
توێژه‌ران له زانكۆی كۆلۆمبیا له ئه‌نجامی لێكۆلنه‌وه‌یه‌كدا به ئه‌نجامێكی نوێ گه‌یشتوون كه مانگه‌كانی له‌دایكبوون ده‌به‌ستنه‌وه به به‌رگری سیسته‌می له‌ش و به‌هێز و لاوازی به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كان.
ئه‌وان ده‌ڵێن، مانگی له دایكبوونی مرۆڤ پێوه‌ندیی به هه‌ندێ نه‌خۆشییه‌وه هه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له مانگه‌كانی زستاندا له دایك ده‌بن، جه‌سته‌یان له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كاندا بێ هێزتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی له وه‌رزی به‌هاردا له دایك ده‌بن.
ئه‌و مرۆڤانه‌ی له مانگه‌كانی وه‌رزی به‌هار له دایك ده‌بن، به درێژایی ته‌مه‌نیان باری ته‌ندروستییان جێگیرتره و كه‌متر له مه‌ترسیی نه‌خۆشیدان.
هاوكات باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی له مانگی كۆتایی زستاندا له دایك ده‌بن، زیاتر له له‌دایكبووانی مانگه‌كانی تر تووشی نه‌خۆشیی دڵ و پشوو ته‌نگی ده‌بن.
سه‌رچاوه: takvim