ئەمڕۆ ئاسمان هەور و تەم دەبێت و دواتر
دەگۆڕدرێت بۆ نیمچە هەور و لە سبەی
بەیانیشەوە باران دەست پێ دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەم ئاسمانی زۆربەی ناوچەکان هەور
و تەم دەبێت. بەڵام بۆ سبەی چوارشەم ئاسمانی هەولێر و سلێمانی هەوری تەواو دەبێت و
لە کاتی جیاوازدا باران دەەبارێت.
لە دهۆک زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان باران
دەبارێت و لە کەرکووکیش ئەگەری باران لە کاتی جیاوازدا پێشبینی دەکرێت.
بەرزترین پلەی گەرمی لە 48سەعاتی داهاتوو لە کەرکووک بە 11 پلە تۆمار دەکرێت و نزمترین پلەش لەم شارە 8دەبێت. لە هەولێر پلەکانی گەرمی لە نێوان 7و11 ولە سلێمانی و دهۆکیش لە نێوان 7و 9 لە گۆڕانکاریدا دەبن.