بە گوتەی په‌رله‌مانتارێكی پارتی، وێڕای ئەوەی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ یه‌كێتی یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا باڵەکانی ناو یەکێتی لەسەر یەک کاندید بۆ پۆستەکە یەکلا نەبوونەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم، رێبوار بابكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی بە "وشە"ی راگەیاند: "پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ یه‌كێتی یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كاندیدی ئه‌و پۆسته‌ن، هه‌ریه‌كه‌یان نوێنه‌رایه‌تیی باڵێكی ناو یه‌كێتی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان. هه‌ركات باڵه‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ر كاندیدێك خۆیان یه‌كلایی كرده‌وه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ساز ده‌كرێت و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت.
ئه‌وه‌شی گوت: "یه‌كێتی دوو كه‌سی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاندید كردووه، كه بێگه‌رد تاڵه‌بانی و رێواز فایه‌قن. بێگه‌رد نوێنه‌رایه‌تیی باڵی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ده‌كات و ڕێواریش باڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی پێی وایه، دواجار پۆسته‌كه بۆ بێگه‌رد تاڵه‌بانی یه‌كلایی ده‌بێته‌وه و ده‌بێته سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان.
رێبوار بابكه‌یی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "سه‌رۆكی په‌رله‌مان دوو جێگری ده‌بێت، یه‌كه‌میان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت و دووه‌میش بۆ پێكهاته‌كانی هه‌رێم ده‌بێت كه روون نییه هێشتا بۆ مه‌سیحیه‌كانه یان توركمان".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئێستا شاندی پارتی له سلێمانی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌دایه‌و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم تاووتوێ ده‌كه‌ن.
سلێمانی ــ هه‌ستیار عه‌بدوڵا