بڕیاره هه‌ردوو جڤاتی گشتی و جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پرسی چوونه‌ته ناو كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ ببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، 19ی كانوونی یه‌كه‌م، شاخه‌وان ره‌ئوف به‌گ ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به "وشه"ی راگه‌یاند: سبه‌ی پێنجشه‌م، جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌شداریكردنی بزووتنه‌وه‌كه‌یان له كابینه‌ی نوێ كۆ ده‌بێته‌وه و دواتر راسپارده‌كانی ده‌داته جڤاتی نیشتمانی.
هه‌روه‌ك گوتی: "رۆژی شه‌موز كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێوه ده‌چێت.
لای خۆیه‌وه چالاك موهه‌ندیس، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به "وشه"ی راگه‌یاند: رۆژی شه‌مووی داهاتوو، جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆ ده‌بێته‌وه. كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاوتوێكردنی پرسی چوونه ناو كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ته له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری له باره‌وه ده‌درێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له سلێمانی شاندی پارتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونه‌وه و پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمیان تاوتوێ كرد.
سلێمانی ــ هه‌ستیار عه‌بدوڵا