خواردنى قه‌ده‌غه‌كراو له سلێمانى ده‌فرۆشرێ
له به‌شێكى زۆر له ماركێت و بازاڕه‌كانى سنوورى سلێمانى، جگه‌رى قه‌ده‌غه‌كراو ده‌فرۆشرێت و چاودێرى بازرگان‌یش ده‌ڵێ، چاودێرى ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌یش سزا ده‌ده‌ن كه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ى كانوونى یه‌كه‌م، سۆران غه‌فوور به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، له بازاڕدا چه‌ند جۆرێك جگه‌ر هه‌یه كه ده‌فرۆشرێت و رێپێدراوه و له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستی و ڤێته‌رنه‌ری سلێمانییه كه ئه‌ویش جگه‌ری ناوخۆى كوردستانه، ئه‌وه به‌پێی ڕێنوێنییانه‌ى كه له ماوه‌ی دوو مانگ به‌سه‌ر ده‌چێت.
روونى كرده‌وه كه جگه له‌و دوو جۆره جگه‌ره كه ده‌فرۆشرێ، دوو جۆری تر هه‌یه كه قه‌ده‌غه‌یه و ڕێپێدراو نییه ئه‌ویش جۆری ئێرانی و به‌رازیلییه، ئه‌وه قه‌ده‌غه‌یه و فرۆشتنی نایاساییه و هه‌ر كه‌س بیفرۆشێ سزا ده‌درێت و ده‌درێته یاسا.
له‌باره‌ی هێنانی ئه‌و جۆره جگه‌ره رێپێنهدراوانه، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی گوتی، ئه‌و جگه‌ره به قاچاخ له ئێرانه‌وه دێت و زۆربه‌ی جار له سنووره‌كانه‌وه نایه‌ت و له ڕێی قاچاخ دێته شاره‌كه، جاری واش هه‌یه ده‌كرێته ناو ترێڵه و بارهه‌ڵگره‌كان و له سنووره‌كانه‌وه دێته ناوه‌وه یان كه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت خاوه‌نی دیار نییه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه له ڕێی لیژنه‌كانه‌وه له كاتی پشكنین به سۆپه‌رماركێت و دووكانه‌كان، هه‌روه‌ها له كاتی گرتنی له سنووره‌كان، تا ئێسته به ده‌یان كه‌س گیراون و دراونه‌ته دادگا و تیایاندا حوكم دراوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم