سوودی بەكارهێنانی زەیتی رەشكە چییە؟

:: PM:04:05:19/12/2018 ‌
رەنگە لەبارەی رەشكە بیستبێتت كە چەند سوودی هەیە بەتایبەتی بۆ چارەسەرە سروشتییەكان، بەهەمانشێوە زەیتی رەشكە چەندان سوودی گرنگی هەیە بۆ لەش و بۆ چەندان حاڵەتی پزیشكی بەكار دەهێنرێت، ئەم زەیتە بە شێوەیەكی راستەوخۆ لە رەشكەوە دەردەهێنرێت بەزۆری لە باشووری رۆژئاوایی ئاسیادا دۆزراوەتەوە. زۆر كات لە دروستكردنی خواردن و كاری هەویری و ناندا بەكار دەهێنرێت و چەندان سوودی گرنگی هەیە.

سوودەكانی تۆوی رەشكە چین؟
رەنگە لە بەكارهێنانی ئەم زەیتە بەدوور بیت، بەڵام چەندان سوودی تەندروستی گرنگی هەیە بۆ لەش ئەمانەیش هەندێكن لە سوودەكانی تۆوی رەشكە.

یەكەم: هەستەوەری لووت و هەڵئاوسان كەم دەكەنەوە، وەك پێشتر باس كراوە زەیتی رەشكە توانای كەمكردنەوەی هەستەوەری و هەڵئاوسانی لووتی هەیە. لە ساڵی 2011دا لە گۆڤارێكی ئەمەریكی لە لایەن پسپۆڕێكی قورگ و لووت گوێوە سەلمێنراوە و دەتوانرێ ئاوكردنی لووت رابگرێت تەنیا لە ماوەیەكی كەمدا.

دووەم: قەڵەوی، قەڵەوی یان زیادبوونی كێش دەتوانێت مەترسی لەسەر لەش دروست بكات. ئەو كەسانەی كە كێشیان زۆرە باشتر وایە زەیتی رەشكە بەكار بهێنن لە خۆراكی رۆژانەیاندا، چونكە توانایی كەمكردنەوەی كێشی هەیە و چەوری سیانی و تەنانەت چەوری كەمەر كەم دەكاتەوە.

سێیەم: هەوكردنی جومگەی رۆماتیزمی، ئەگەر ئەم گرفتەت هەیە پێویستە دەست بكەیت بە بەكارهێنانی زەیتی رەشكە، چونكە ئەم زەیتە چارەسەرێكی كاریگەرە بۆ هەوكردنی جومگەی رۆماتیزمی و باداری كەم دەكاتەوە، دەتوانرێت بەشێوەی كەپسوول یان راستەوخۆ بۆ شێلانی شوێنی ئازار بەكار بهێنرێت تەنیا لە ماوەی مانگێكدا ئەم ئازارە چارەسەر دەكات.

چوارەم: دژە ئۆكسید، سوودێكی تری زەیتی رەشكە ئەوەیە كە بڕێكی زۆر دژە ئۆكسیدی تێدایە كە رێ لە پێشهاتە تەندروستییە جۆراوجۆرەكان دەگرێت بەرەنگاری مادە ژەهراوییەكانی لەش دەبێتەوە و تەنانەت رێ لە پیربوون دەگرێت و خانەكان نوێ دەكاتەوە.

پێنجەم: شەكرە، یەكێكی تر لە سوودەكانی زەیتی رەشكە ئەوەیە كە چارەسەری نەخۆشیی شەكرە دەكات، ئەو كەسانەی كە شەكرەی خوێنیان هەیە، باشتر وایە زەیتی رەشكە بەكار بێنن، بەم شێوەیە ئاستی كۆڵیسترۆڵیان ئاسایی دەبێتەوە و رێژەی شەكر لە خوێنیاندا هاوسەنگ دەبێت.



وشە - ئاوات ئازاد