ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ی كانوونی یه‌كه‌م، زیاتر له سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕایان گه‌یاند، داڕمانی دیواری خانوویه‌ك له گوندێكی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، گیان له‌ده‌ستدانی كچێك و برینداربوونی دوو مێردمنداڵی لێ كه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌شی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید خالید گه‌رمیانی له شارۆكه‌ی كفری به "وشه"ی راگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ته‌رمی كچێكی 17 ساڵ و دوو مێرمنداڵی برینداریان هێناوه بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كه دیواری خانوو به‌سه‌ریاندا كه‌وتووه".
زیاتر گوتی، "قوربانییه‌كان له‌یه‌ك خێزانن و له گوندی كنگربانی شارۆكه‌ی كفری نیشته‌جێ بوون، خۆیان خه‌ڵكی سنووری مووسڵن و ئاواره‌ی ئه‌و گونده بوون، له پێشدا ته‌رمی كچه‌كه هێنرابوو دواتر دوو مێرمنداڵه‌كه هێنران به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی پێشتر پێیان نه‌زانراوه".
هاشم حه‌سه‌ن شایه‌تحاڵێكی رووداوه‌كه بۆ "وشه" گوتی، "پێشتر خانووه‌كه دیواره‌كانی لار بووبوونه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له قوڕ دروست كرابوو".
لای خۆیه‌وه رائید عه‌لی جه‌مال گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "كه به‌هۆی دووری جێیه‌كه ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه نه‌كردووه".
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرێنی