كۆمپانیای ئۆستن مارتنی به‌ریتانی له نوێترین كاری‌دا هه‌ستا به دروستكردنی ئۆتۆمبێلێكی پێشبڕكێ كه خاوه‌ن گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین بزوێنه‌ره له دنیادا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری كۆمپانیای ئۆستن مارتن ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی چ دیزاینێكی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامییه بزوێنه‌ره‌كه‌یه‌تی، چونكه بزوێنه‌ره‌كه‌ی به 6.5 لیتری له‌گه‌ڵ هێزی هه‌زار ئه‌سپ دروست ده‌كات، جگه له‌وه‌یش بزوێنه‌ره‌كه‌ی 12 پستۆن ده‌بێت كه ئه‌مه‌یش یه‌كجاری ئۆتۆمبێله‌كه به‌هێز ده‌كات.
ئه‌م هێزه و بزوێنه‌ره كه بۆ ئه‌م ئۆتۆمبێله دانراوه وای كردووه حكوومه‌تی به‌ریتانیا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م ئۆتۆمبێله بدات و بڵێت، "تا ساڵی 2040 كۆمپانیای ئۆستن ماڕتن ناتوانێت ئه‌م ئۆتۆمبێله بخاته بازاڕه‌وه و تا ئه‌و كاته ئه‌م ئۆتۆمبێله ڕاده‌گیرێت"، كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی گوتووه كه نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله 3.1 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌بێت.
ئۆستن مارتنی به‌ریتانی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ناوازه و خاوه‌ن كوالێتی به‌رز، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1913 له وڵاتی به‌ریتانیا دامه‌زراوه، كه ئێسته خاوه‌ن چه‌ندان ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن دیزاینی ناوازه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ كۆتایی ساڵی 2018 یش به‌نیازه ئۆتۆمبێلێكی ژێر ده‌ریایی بخاته بازاڕه‌كانه‌وه، جگه له‌وه‌یش ئێسته له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك كار ده‌كه‌ن كه به‌هێزترین بزوێنه‌ری هه‌یه له دنیادا.