یه‌كێتى له‌سه‌ر چۆنییه‌تى به‌شدارى له حكوومه‌تى داهاتوو له ناوخۆى ناگاته ڕێككه‌وتن
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ى كانوونى یه‌كه‌م، شاندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتوو له سلێمانى له‌گه‌ڵ گۆڕان كۆبوونه‌وه، ئه‌وه له‌كاتێكدا دوێنى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى كۆبوونه‌وه‌یان كردوو ئه‌مڕۆیش داواى وه‌ڵامى یه‌كێتییان كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و حزبه هیچ وه‌ڵامێكى له‌باره‌ى پاكێجه‌كانى پارتییه‌وه لانه‌بووه.
شاندى پارتى به سێ پاكێجى جیاواز بۆ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى سلێمانى كرد، گوته‌بێژ و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى ده‌ڵێت، هێشتا یه‌كێتى وه‌ڵامى بۆ پارتى پێ نییه تا كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى ده‌كرێ.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه له‌ڕابردوو له نێوان شاندى پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كراون به كۆتا نه‌گه‌یشتوون و له داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ى تر ده‌كرێ.
له باره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی شاندى پارتی بۆ به‌شداری یه‌كێتی له حكوومه‌ت و ڕازیبوون له‌سه‌ر به‌رنامه و پاكێجه‌كانى پارتى پیره گوتى، دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزب وه‌ڵامى پارتى ده‌ده‌ینه‌وه، چونكه هێشتا له‌ناو قسه له‌سه‌ر چۆنییه‌تى به‌شدارى یه‌كێتى نه‌كراوه و ڕیككه‌وتن نه‌كراوه.
له ماوه‌ی رابردوو سێ كۆبوونه‌وه‌ی له نێوان شاندى پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر پرسی به‌شداری له حكوومه‌تی داهاتوو ئه‌نجامدراوه و یه‌كێتی ده‌یه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ى كورسییه‌كانى په‌رله‌مان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێ، به‌ڵام پارتى ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم