قوتابیانى ناوچه كوردستانییه‌كان دژى پڕۆگرامى خوێندنى عێراقن
له‌چوارچێوه ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ى كه له عێراق دژى پڕۆگرامى خوێندن هه‌یه له به‌شێكى زۆر له‌ناوكانى عێراق ئه‌مرۆ خۆپێشاندان به‌رێوه‌چوو، له به‌شێكى زۆر له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستانیش قوتابییه كورده‌كان دژى پڕۆگرامى خوێندن له عێراق وه‌ستانه‌وه.
نازم حه‌سه‌ن یه‌كێك له قوتابیانی شارۆكه‌ی خورماتوو، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان دژی پرۆگرامه‌كانی خوێندن ئه‌نجامدرا، له خورماتوویش به یاداشتێك ناڕه‌زایی قوتابیان و مامۆستایان ڕاگه‌یه‌نرا.
زیاتر گوتى، به‌سه‌رچوونی زۆرینه‌ی ماده‌كانی زیندوه‌رزانی پۆله‌كانی ناوه‌ندی و ئاماده‌ی له‌لایه‌ك و زۆری قه‌باره‌ی كتێب و دووباربوونه‌وه‌ی بابه‌تی مێژووی له‌ته‌نیا كتیبێكدا هۆكاری سه‌ره‌كی داواكه‌بوو. دووپاتی كرده‌وه، به‌هۆكاری جیاجیا قوتابیانی ناوچه كوردستانیه‌كانیش كه له‌خوێندنی عه‌ره‌بین هه‌مان پرۆگرام ده‌خوێنن.
لاى خۆیه‌وه تاریق ئه‌حمه‌د وه‌ك به‌رپرسێك له په‌روه‌رده‌ی شارۆكه‌ی خورماتوو، بۆ"وشه" ئاماژه‌ی دا، ناڕه‌زایی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر پرۆگرامی خوێندنی ناوه‌ندی و ئاماده‌ی به‌تایبه‌ت بابه‌ته زانستییه‌كان و مێژوو.
ڕوونیشى كرده‌وه كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاره‌وه به‌ڵێندراوه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ى پڕۆگرامه‌كانى خوێندن بدۆزرێته‌وه له‌داهاتوو بخرێته به‌رنامه‌ى كارى په‌رله‌مانى عێراق.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم