نووسینگهى سهرۆك بارزانى ڕوونكردنهوهیهكى بڵاو كردهوه
نووسینگهى سهرۆك بارزانى ڕوونكردنهوهیهكى بڵاوكردهوه و ڕاى گهیاندووه، ههندێك كهناڵ و میدیاى كوێت قسهیان لهسهر زارى سهرۆك بارزانى بڵاو كردووهتهوه كه دوورن له راستییهوه.
له ڕوونكردنهوهكهى سهرۆك بارزانى هاتووه، بەم دواییە هەندێ کەناڵی میدیایی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە وڵاتی کوێت، لەسەر زاری سەرۆک بارزانی باسیان لە هەندێ زانیاری لەبارەی دیل و بێ سەروشوێنە کوەیتییەکان کردووە، لە یەکێک لە کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکانی ئەو وڵاتەوە راگەیاندنکارێک بە ناوی "نەجم عەبدولکەریم" ئاماژەی بەوەدابوو، گوایە لە سەروبەندی رووخاندنی رژێمی بەعس، سەرۆک بارزانی پێی راگەیاندووە کە زانیاری لایە لە هەندێ شوێن لە هەرێمی کوردستان دیل و بێ سەروشوێنە کوەیتییەکانی لێ نێژراوە.
له روونكردنهوهكهدا ئاماژه بۆ ئهوه كراوه، لەکاتێکدا سەرۆک بارزانی ئەو هەواڵە بە ناڕاست ناودەبات و ئەو زانیارییەی بە ناوییەوە بڵاوکراوەتەوە بەتەواوی رەت دەکاتەوە.
دووپات دەکاتەوە کە هەر کات زانیاری لەبارەی ئەم پرسە مرۆییە دەست بکەوێت، وڵاتی کوەیت ئاگادار دەکاتەوە. ئاماژەیش بەوە دەدات لەم رووەوە کوردانی عێراق هەمان خەم و ئازاریان هەیە کە ژمارەیەکی زۆر دیل و بێ سەروشوێن لەسەر دەستی رژێمی رووخاو بە چارەنووس نادیاری ماونەتەوە.
وشە -
سهرخێڵ هاشم